مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر شاری مۆسکۆ دەکات و دەڵێ، خۆمان بە هاوبەشی خەمی گەل و حکوومەتی ڕووسیا دەزانین .
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی، زۆر بە توندی ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستیەکەی شەوی ڕابردووی شاری مۆسکۆ دەکەین کە تێیدا هاووڵاتیانی مەدەنی و بێتاوان کرانە ئامانج. سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو کارەساتە دەکەم و خۆمان بە هاوبەشی خەمی گەل و حکوومەتی ڕووسیا دەزانین.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی 22ی ئاداری 2024 (22-03-2024) ژمارەیەک چەکداری #داعش# هێرشیانکردە سەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شاری کڕاسنۆگۆرسکی نزیک مۆسکۆی پایتەخت و بە هۆیەوە زیاتر لە 60 کوژراو و 115 بریندار هەن، کە بەشێکیان منداڵن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 92 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!