#مەسعود بارزانی#، پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت: پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی کوردستان و کوردستانیانی دەرەوەی وڵات دەکەم.
ئەمڕۆ چوارشەممە #20-03-2024#، سەرۆک بارزانی، پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: بە بۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی 2724ی کوردییەوە، پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی کوردستان و کوردستانیانی دەرەوەی وڵات دەکەم. هەروەها پیرۆزبایی لە هەموو ئەو گەلانەش دەکەم کە یادی نەورۆز دەکەنەوە.
سەرۆک بارزانی هەروەها دەڵێت: هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک دەخوازم، نەورۆزتان پیرۆز. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 133 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!