شوێن: #سلێمانی#-#سابونکەران#
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1987
ناوڕۆکی وێنەکە: ئەوکات سایدی ئۆتۆمۆبێلەکان بۆ سەرەوەبوو چایخانەکەی ڕەشید دیارە، کە باوکی دکتۆر ڕێکەوتی وەزیری تەندرووستی کۆن، ئەو باڵاخانەیە ئەوبەری مزگەوتەکەی یادەوەریە، ئەو ماڵە چەند ماڵێکی تێدابوو لەوانە لەبیرم بێت ماڵی عەبدول چاوێکی نەبوو لەگەڵ دایکی دەژیا، ماڵی توباخان خوشکی شەهید حەمەومینی خەجێ، بەڵام موڵکی ئەو خانووە هیی حاجی فەرەجی شاڵی واتە باپیری کەمال شاڵی ئەو پیاوەش کە وەستاوە بۆ وێنەکە نەوزاد شاڵی، ئەو خانووە لە 1930 یەوە درووستکراوە.
ئێستا 2024 ئەو شوێنە دووکانی کڵاش فرۆشەکانە!، ئەو دوکانەی سەرسوچەکە لە وێنەکە کە ئەو خەڵکەی تیایە دووکانی بەهادینی سەیدشوکری بۆیاخ چییە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 75 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!