ناونیشانی پەرتووک: جیهانبینی لە ڕۆمانی کوردیدا، کرمانجی خواروو ساڵی (2000-2010)
ناوی نووسەر: ڕەسوڵ حەمەد ڕەسوڵ
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: کۆلێجی زمان- زانکۆی سلێمانی
ساڵی چاپ: 2012
ژمارەی چاپ: یەکەم
چەمکی جیهانبینی لە ڕەهەند و تیۆرە جیاوازەکانەوە ناسێنراوە، سەرنج خراوەتە سەر بۆچوونی گوڵدمان، هەر لەم بەشەدا زەمینەی پەیوەندیی جیهانبینی و ئەدەب و ڕۆمان ڕەخسێنراوە، تەکنیک و لایەنە هونەرییەکانی ڕۆمان کە بوار بۆ ڕۆماننووس دەکاتەوە، تا جیهانبینیی خۆی بخاتە ڕوو، باس کراوە. توێژەر سەرەتا جیاوازی و نزیکیی ژیانبینی و دنیابینی و جیهانبینی دەخاتە ڕوو، کە دنیابینیی ڕەهەندی سیاسی و هزری، ژیانبینیش ڕەهەندی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری دەگرێتەوە، هەرچی جیهانبینییە دەکرێت هەردووکیان لەخۆ بگرێت. چوار قۆناخی بیرکردنەوەی سەرەتاییی بۆ ژیان و جیهان باس دەکات: ئەفسانەیی، شاعیرانە، ئاینی، فەلسەفی و زانستی دوا قۆناخە. لە داستانەکاندا کە وێنای جیهان کراوە، پڕبووە لە خواوەند و ڕۆحی کاریگەر لەسەر ژیان و مرۆڤ. دواتر جیهانبینی لە بواری هزر و فەلسەفە جێی خۆی گرت، بووە بنەمایەک بۆ تێڕوانین لە بوون و گەردوون و خواو هتد، کانت یەکەم فەیلەسوفە کە زاراوەی جیهانبینی بەکار هێناوە، بەڵام دیلتای وەک چەمک مامەڵەی لەگەڵدا کردووە و فراوانی کردووە. لای گوڵدمان ئەم چەمکە وەک کایەیەکی کۆمەڵناسی و کۆمەڵناسیی ئەدەب جێی خۆی دەگرێت، کە ئاماژەیە بە کۆڕایی کۆمەڵێک، کە لە لایەنی کۆمەڵایەتی و ئابووری هاوبەشن، بە واتایەکی دیکە نووسەرێک کە سەر بە چینێکە بەرهەمەکەی جیهانبینیی ئەو چینە دەخاتە ڕوو، دیارە گۆڵدمان لەژێر کاریگەریی مارکس و هیگڵ و فرۆید تێڕوانینەکانی خۆی بونیاد دەنێت. هاوکات توێژەر ڕەخنە لە بۆچوونەکانی گۆڵدمان دەگرێت، کە مەرج نییە هەمان دۆخ لە کۆمەڵە جیاوازەکاندا دووبارە ببێتەوە و هەمان بەرهەم پێشکەش بکەن، واتە جیاوازیی ئەدەبی نەتەوەکان و گەشەکردنیان جیاوازە، هاوکات گۆڵدمان ڕۆڵی داهێنەری ئەدەبی وەک تاک فەرامۆش دەکات.
[1]
Huomautus: PDF-tiedoston tämä kirja ei ole saatavilla, auttakaa Kurdipedia saat tämän tiedoston! Lähetä kirja Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 174 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!