ناونیشانی پەرتووک: مێژووی وەرگێڕان لە سەردەمی خەلافەتەکانی ئیسلامیدا
ناوی نووسەر: #دڵشاد کاوانی#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
چاپخانە: هێڤی
دەزگای پەخش: پڕۆژەی ئاگا
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم پەرتووکە یەکەمین توێژینەوەى کوردییە لە مێژووى وەرگێڕان لە هەرسێ خەلافەتەکانى ئیسلامی ڕاشدیى و ئومەوی و عەباسی کۆڵیوەتەوە و زیاتر لە چل بەڵگەنامە و دەستنووسى زانایان و فەیلەسووفانى ئیسلامى خراوەنەتەڕوو.
باس لە بەرهەم و وەرگێڕان و داهێنانى سێ قۆناغى گرنگى زانایانى ئیسلامى دەکات. کە لە بوارەکانى پزیشکى و بیرکارى فەلەکناسى و کیمیاسازیى فیزیازانیی سەردەمى زێڕینى زانستگەرایى ئیسلامىدا لە قوتابخانەکانى جوندیشاپور و ماڵى حیکمە و تەرابلوس و ئەندەلوس و مەراکش و دیمەشق سەرتۆپى جیهان بوون و ڕۆڵى گرنگیان هەبووە.
خوێنەری کوردی بە گشتی بە فەیلەسووف و زانایانی ئیسلامیی ئاشنانییە. بۆیە دوای سێزدەهەمین بەرهەمم، جیاواز لە کارەکانی پێشوو ئەمە دوا پەرتووکمە کە چاپ دەبێت، دەتوانم بڵێم قوورسایی بەقەد کۆی کارەکانی پێشووترم بووە کە دەستم داوەتێ.
پەرتووکەکەم پێکهاتووە لە تووێژینەوە لە ژیان و بەرهەمی وەرگێڕدراوی سی و حەوت زانای مسووڵمان، لە سەردەمەکانی کۆتایی خەلافەتی ڕاشیدیی و خەلافەتەکانی و ئومەویی و عەباسی. لەگەڵ کۆمەڵێک دەستنووس و زیاتر لە 108 پەڕاوێز و 13 سەرچاوی عەرەبی و 8 سەرچاوی فارسی و 5 سەرچاوەی ئینگلیزی. 2 سەرچاوەی تورکیم بەکارهێناوە. [1]
Lue kirja: مێژووی وەرگێڕان لە سەردەمی خەلافەتەکانی ئیسلامیدا
Download:
38 kertaa
Pyydämme kaikkia kirjailijoita, kääntäjiä ja kustantajia ilmoittamaan meille, jos he eivät ole samaa mieltä, että heidän kirjoja ladattavissa Kurdipedia palvelimelta.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 599 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!