جەولەی چوارەم لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق بەڕێوەچوو تێیدا و کوڕانی پێشمەرگە توانیان سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەست بهێنن.
پاش نیوەڕۆ و ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە #01-02-2024# و لەنێو هەردوو هۆڵەکانی پێشمەرگە و سلێمانی، یارییەکانی جەولەی چوارەم لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق بۆ هەشت یانەی بەشداری خولەکە بەڕێوەچوو.
لەنێو هۆڵی داخراوی یانەی پێشمەرگە و وەک هەمیشە کوڕانی پێشمەرگە میوانداریان لە یانەی نەینەوا کردوو تێیدا و لەو یارییەدا، پێشمەرگەکان توانیان بە ئەنجامی 3-1 سێت و بە خاڵەکانی (26 -28 / 25 -23 / 26 -24 / 255 -12) بردنەوە بەدەست بهێنن.
ئەمە و بەو ئەنجامەشیان لە کۆی چوار یاری قۆناغی دووەم و حەوت یاری لە قۆناغی یەکەم بە 6 سەرکەوتن و پێنج شکستەوە کۆی خاڵەکانیان بۆ 19 خاڵ بەرز کردووەتەوە.
هەر لە یارییەکانی قۆناغی دووەم و جەولەی چوارەم سێ یاری دیکە ئەنجام دران و ئەنجامەکانی بەم شێوەیە بوون.
سمود × حەبانیە 3-0
مەسافی شیمال × غاز جنوب 3-1
هەولێر × بەحری 3-0
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 77 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!