قۆناغی دووەمی جامی یانەکانی ئێراق بە بەشداری 20 یانە بەڕێوە دەچێت و بڕیارە لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی 03-02 و #04-02-2024# یارییەکانی ئەو قۆناغە بەڕێوەبچن و لە بەهێزترین یاری خۆیدا کوڕانی پێشمەرگە بە بەرگێکی نوێ وە لە شاری #بەغدا# و لەسەر یاریگەی ئەمانە بەغدا ڕووبەڕووی یانەی نەفت دەبنەوە.
تیمەکەی پێشمەرگە لە یەکەم یاری جامی ئێراق دا توانی لە یانەی سەناعات کارەبا بباتەوە بە گۆڵێکی بێ وەڵام و هەرچی بۆ ئەو یاریەشێتی دەیەوێت سەرکەوتنەکانی درێژە پێبدات و بگاتە یارییەکانی قۆناغی سێیەم.
هەر لە یارییەکانی جامی ئێراق دا کوفە و کەرخ بە یەک دەگەن و هەرچی زاخۆیە دەبێتە میوانی عەفەک، ئەمە و نەورۆزی شاری سلێمانی میوانی قاسم دەبێت و فەهد و حدود -یش لەسەر یاریگەی ڕومادی بە یەک دەگەن.
لەلایەکی دیکەوە یاریگەی مینا یاریزانانی هەردوو یانەی مینا و نەفت وەسەت بە یەک دەگەیەنێت و دهۆک-یش میوانداری لە نەفت میسان دەکات.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 62 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!