مەنجەڵ بوو بە مەنجەڵۆکە، ئاغاژن بوو بە جنۆکە.
مەنجەڵ؛ دەفرێکی قوڵی مسی لێودارە، چێشتی تێدا لێدەنرێت (فەرهەنگی خاڵ)، مەنجەڵۆکە: مەنجەڵی بچووک. ماڵێک لە مەنجەڵی گەورەوە چووبێتە سەر مەنجەڵۆکە واتە: پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی کەم بووەتەوە، بۆیە چێشت کەم لێدەنێت، ئاغاژن: مەبەست لە ژنی ئاغایە کە کەسایەتییەکی بەدەسەڵاتە، کاتێک دەسەڵاتەکەی لەدەست دەدات، ئاغاژنیش ترس و هەیبەتی لەناو خەڵکیدا نامێنێت، بە کەسێک دەوترێت کە بووە و دەوڵەمەند بووبێت و لێی قەومابێت، ڕێز و پێگەی لەدەستدابێت.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 29 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!