سیر هەنجینیان کرد
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (سیر هەنجینیان کرد)، هەنجنهەنجن یان ئەنجنئەنجن واتە ورد و پارچەپارچەکردنی شتێک بە تیغ یان چەقۆ و خەنجەر و هەر ئامێرێکی تیژ، هەروەها بۆ داپڵۆسین و تێر و پڕ لێدانی مرۆڤیش بەکاردەهێنرێت، وەکوو چۆن بەروبوومی (سیر) بە چەقۆ و تیغان ئەنجنئەنجن دەکرێت، سیر: ڕووەکێکی بەهارییە وەکوو قوڕادە و کەورە گەڵاکانی و سەلکێکی سپی بۆن گرانی هەیە، سیرئەنجن بە یەکەوە واتە: وردورد کردن، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک زۆر خراپی لێ بدرێت دەوترێت: سیر هەنجینیان کرد. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 74 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!