نێرەکەر هەتا هێوارێ بزەڕی، دوایێ هەر دەچتەوە سەر سنگ و پەتکی خۆی
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (نێرەکەر هەتا هێوارێ بزەڕی، دوایێ هەر دەچتەوە سەر سنگ و پەتکی خۆی)، نێرەکەر و زەڕین دوو شتی بە یەکەوە هاتوون، زەڕین دەنگ و سەدای نێرەکەرە، هیچ زەڕینێک بێ پەیام و داواکاری نییە، زەڕەزەڕی زۆریش بکات هەر دەچێتەوە بەنگە و سەر سنگ و پەتکی خۆی، بۆ ئەو کەسانەی خۆیان هەڵدەکێشن و تواناکەیان سنووردارە، ئەوانەی چاوباشقاڵ و چاولەدەرن بۆ هەموو ئەوانە وتراوە: نێرەکەر هەتا هێوارێ بزەڕی، دوایێ هەر دەچتەوە سەر سنگ و پەتکی خۆی.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 106 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!