کەر گۆتی بارم دوو قەزناغە، زەختە گۆتی ئەمن دەیکەمە نیو عەربه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (کەر گۆتی بارم دوو قەزناغە، زەختە گۆتی ئەمن دەیکەمە نیو عەربه)، هاوشێوەی ئەمەش وتراوە: کوتەک دەزانی قۆناغ لە کێیە؟، قەزناغ، پێوانەیەکی دانەوێڵەیە بەرانبەر (32) سی و دوو کیلۆیە و عەربەش دوو سەد و پەنجا و شەش کیلۆیە (#هەنبانە بۆرینە#)، ئەو ئیدیۆمە بەرانبەر کەسێک بەکاردەهێنرێت کە بەهۆی ترسەوە کارێک ئەنجام بدات لە سەرووی توانای خۆیدا بێت.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 64 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!