کار بزمۆک بکرێ، داکی کیفکی ناوێ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (کار بزمۆک بکرێ، داکی کیفکی ناوێ)، بزمۆک یان بزموک دارێکی بچووک و بەتینە زۆرجاران لە داری بەڵاڵوک درووست دەکرا، هەردوو سەری بە بەنێکەوە لە زاری کارەساوا دەنرا و تووند لە سەری شەتەک دەدرا، تاوەکوو ڕێگە لەزمانی بگرێت بۆ گوشینی گوانی دایکی بەو هۆیەشەوە نەیدەتوانێت شیری دایکی بخوات، هەندێکجاریش لە جیاتی بزموک کیفک یان توورەگەیەک لە گوانی بزنەکەدا هەڵدەکێشرا و ئەو توڕەگەیە گوانی دادەپۆشت و دەشاردەوە بەمەش کاریلەکە نەیدەتوانێت شیری دایکی بخوات، بۆ بارهێنان و ئەنجامدانی کارێک کە زیاتر لە ڕێگایەکی هەبێت وتراوە: کار بزمۆک بکرێ، داکی کیفکی ناوێ.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!