ماینەکی حدود دەتۆپی، سەیەکی خۆڕی خەنی دەبی
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ماینەکی حدود دەتۆپی، سەیەکی خۆڕی خەنی دەبی)، وتراویشە #کەر تۆپیوە شایی سەگانە#، ماینی حدود بتۆپێت دەبێتە کەلاک و کەلاکیش سەگ دەیخوات، بەمەش تێر دەبێت، گەمە و یاری خۆیی دەکات و خەنی و خۆشحاڵ دەبێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم لە کوردەواریدا کاتێک یەکێکی دەوڵەمەند کە ماڵ و موڵکی زۆری هەبێت و بمرێت، کەسە نزیکەکانی دەبنە میراتگری لەو ئاستەش نەبن کە ئەو موڵک و ماڵەیان پێ ڕەوا ببینرێت، بەتەوسەوە دەوترێت: ماینەکی حدود دەتۆپی، سەیەکی خۆڕی خەنی دەبی، نزیک لەو ئیدیۆمەش وتراوە: #هەتا کەندەرانێک نەڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە#. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 92 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!