بەڕێزان سکرتارییەتی #رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان#
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتانەوە پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوادارم بەگوڕوتینی زیاتر لەجارانەوە بێنەوە مەیدانی خەبات و تێکۆشان لەخزمەتی لاوانی کوردستاندا.
لەو سۆنگەیەی کە گەنجانی یەکێتیی داهێنەرو سەرمەشق بوون لە هەموو بوارە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکاندا، دەخوازین کاری زیاتر بکەن بۆ پەرەپێدانی بەهرەکانی لاوان و دەرخستنی تواناکانیان و داکۆکیکردن لە مافەکانیان. ئەم ساڵیادە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ بەخۆداچونەوە و داڕشتنەوەی پلانی کارکردن و خزمەتکردنی زیاتری لاوان بە پرۆژە و بەرنامەی نوێ لەسێکتەرە جیاوازەکاندا. [1]
#قوباد تاڵەبانی#
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک #مام جەلال#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 134 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!