هاوینان، گون شۆڕترە لە کیران
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (هاوینان، گون شۆڕترە لە کیران)، لە ناوچەی #خۆشناوەتی#دا وتراوە: (#وەختی ترێ و هەنجیری گون درێژترن لە عێری#)، لە دەشتی کۆیە و وراتی #کۆیەش# وتراوە: وەختی ترێ و هەنجیران گون شۆڕترن لە کیران یان وەختی ترێ و هەنجیری گون شۆڕترە لە کیری، هاوینان پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە لە مانگەکانی (تەمموز و ئاب)دا (پوشپەڕ و گەڵاوێژ)دا هەردوو بەرهەمی ترێ و هەنجیر بەهۆی ئەو گەرمییەوە پێ دەگەن، دەوترێت لەڕووی زانستییەوە نابێت هێلکەکانی گون لە کاتی گەرمیدا بچنەوە بن سک، چونکە دەبێتە مایەی تێکچوونی تۆ و سپێڕمی مرۆڤ، ئیتر کورد بە داکەوتەیی ئەوەی بینیووە کە گون شۆڕترە لە کیر، کەواتە ناوچەی دەشتەکییەکانی هەولێر-یش وەکوو کۆیە و خۆشناوەتی ئەو ئیدیۆمە دەخەنە ڕوو و دەڵێن: هاوینان گون شۆڕترە لە کیران. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 92 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!