بەڵێنی بێ
ئەگەر ڕۆژێک بووکی دایکم مناڵی بێ
بەسەرهاتی سەداقەتی ئاوێنەی بۆ بخوێنمەوە
بە ئاوێنەی گەورە و بچووک، ملوانکەی بۆ بهۆنمەوە
بەڵێنی بێ
ئەوینی خۆم و ئاوێنەی بۆ باس دەکەم
کەژاوە و لانک و کالیسکەی بە ئاوێنان بۆ ساز دەکەم
خۆ من مردم
هێندەی خەون بە ئاوێنەوە ببینم
بە تاسەوە لێی بڕوانم و خۆم نەبینم.[1]
هۆنەر: #ناسر ئاغابرا-ژاکاو#
پەرتووکی: #کەژاوەی دڵ#
ڕۆژی: #1994-04-02#
شوێن: #بەردەڕەشان#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 38 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!