نە دوو ماین لە جۆمەکی، نە دوو هەوێ لە مارەکی
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (نە دوو ماین لە جۆمەکی، نە دوو هەوێ لە مارەکی)، ماین و هەوێ هەردووکی مێینەن، ئامانجی سەرەکی ئەو ئیدیۆمە بۆ نەحەوانەوە و هەڵنەکردنی دوو ژنە کە هەوێی یەکتری بن، جۆم: شوێنێکە ئاو دڕیویەتی و کەنداڵ و کەندێش لە هەندێک ناوچەی وەکوو دەشتی هەولێرێ پێی دەوترێت: جۆمایی، مارەکی: ماڵەکی، بۆ نە گونجان و دژیەکی و ناتەبایی و پێکەوە ژیان و هەڵکردنی دووکەس کە ناکۆک بن دەوترێت: نە دوو ماین لە جۆمەکی، نە دوو هەوێ لە مارەکی.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 76 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!