زستان ئاگر و ئەز، بواران ئەز و پەز، هاوینان ئەز و ڕەز، پایزان ئەز و مەرەز
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (زستان ئاگر و ئەز، بواران ئەز و پەز، هاوینان ئەز و ڕەز، پایزان ئەز و مەرەز)، وەرزی زستان زۆر ساردە بێ سووتەمەنی تەواو نابێت، لە بەهارانیش پەز واتە: مەڕوماڵات چونکە وتراوە: #ماستی بوارێ، ئاوی ڕووبارێ# بەمانای ماست و بەرهەمەکانی شیر زۆر دەبێت، لە وەرزی هاوینیش ڕەزەکان بەرهەمەکانیان پێ دەگات و لە پایزانیش دروێنەی چەڵتووک مەرەزە دەستپێدەکات بۆیە وتراوە: زستان ئاگر و ئەز، بواران ئەز و پەز، هاوینان ئەز و ڕەز، پایزان ئەز و مەرەز.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 102 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!