ماسییەک لە شووشەیەکدا
بە دەم شین و گرینەوە سەری بە دیواری بلوورین دادەدا
بە خۆی دەگوت:
من کوڕی دەریای هەراوم
لە دەریادا لەگەڵ سەدەف و مرواری هاونشین و تێکەڵاوم
حەیفە دیلی گۆزەئاوم
حەیفە گیری تەشتەگۆلم!
من پەروەردەی لانکی خۆڕاژەی شەپۆلم
قەت باکم بە خەتەر نییە
مەلەی ئاوی کڕ و زەلکاو هونەر نییە
بەوەی نێ ورد و بێ سەنگم
لە جێی خۆیدا من هومێدی تۆڕەوانم
من جێی تەماعی نەهەنگم
ڕزگارم کەن با تۆڕەوان بە شەرتی ژین و مەرگم تۆڕەکەی باوێ
بەڵام ژینی مەیتەئاوی گۆمەشووشەی تەسک و بێ شەپۆلم ناوێ. [1]
هۆنەر: #ناسر ئاغابرا-ژاکاو#
پەرتووکی: #کەژاوەی دڵ#
ڕۆژی: #1993-04-01#
شوێن: #بەردەڕەشان#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 52 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!