نفرینی من
چەکی دڵی تەنگی منە
نفرینی من
تەقینەوەی شەوەزەنگی بەسام و بێدەنگی منە
نفرینی من
تکەی دوو لێزگە ئەسرینە
ناڵەی دڵێکی بە برینە
گرفەی ئاهی ئاگرینە
هەر کوێ دەچی
نفرینم داوێنگیرت بێ وەکوو منداڵ
نەسیب بێ دڵی تەنگ و ئاسۆی تەم و ژیانی تاڵ
نفرینی من بە جەیاز بەرە
هەر کوێ دەچی
جەیازت هەر لەسەر سەفەر بێ
ئاسۆت هەر تەمی لەسەر بێ
ژیانت پڕ لە پەشیمانی و ناهومێدی و زەرەر بێ
نەدیدەی خۆشت بە تۆوە دەربەدەر بێ. [1]
هۆنەر: #ناسر ئاغابرا-ژاکاو#
پەرتووکی: #کەژاوەی دڵ#
ڕۆژی: #1995-09-29#
شوێن: #بەردەڕەشان#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 40 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!