ئەمڕۆ سێشەممە #04-06-2024# #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، پێشوازی لە پراشانت پیسێ باڵیۆزی هیندستان لە ئێراق کرد.
لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان، تاوتوێ کرا.
باڵیۆزی هیندستان ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتیی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تەندرووستی و خوێندن و وزە و تەکنەلۆژیادا دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە بۆ ئەم مەبەستە ئێستا شاندێکی بازرگانی لە هەرێمی هەرێمی کوردستانن.
سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هیندستان دووپات کردەوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 37 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!