کە شۆڕەبی
پرچی خاوی باوەشێن کەر
ئەکاتە پەیکی نامەبەر
گوڵاوی ماچێکی شیرین،
ئەکاتە دەم خاکی دڵبەر...
کاتێ هەتاو
ملوانکەی زێڕ، ئەکاتە مل شاخی یاخی
بە دەم سروود و گۆرانی و هەڵپەڕکێوە
کراسێکی زەرد و سووری ئاودامانی ئەکاتە بەر...
دڵی خۆزگەم
بە ئاواتی گوڵێکەوە دائەخورپێ
لە ئێوارەی زستانێکی کپ و مۆندا
تکەی ئاونگی تەنیایی
تکایە سەر گۆنای ئاهەنگی هەڵپەڕکێ
پرچی کاڵی تاسەکانی، بوون بە دەستماڵی سەر چۆپی
دڵی تەنگی بوو بە خەڵاتی کێبەرکێ! [1]
هۆنەر: #ژیلا حسێنی#
پەرتووکی: #گەشەی ئەوین#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 33 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!