هەوڵم ئەدا بتناسم و بتناسێنم
کەوشی پۆڵا و گۆچانی ئاسن بە دەستم
کۆڵان، گەڕەک، شار و لادێ
نەما بەشوێنتا نەگەڕێم
کەسێ نەبوو ناوونیشانێکتم بداتێ.
دەشت و چۆڵ و چیام بڕی
تۆم هەر نەدی.
زەریاکانم بە هەناسەی گڕ تێ بەر بووم
کرد بە هەڵم و، چیم تیا نەدین.
خەمبار، ماندوو، دڵ پڕ ئازار
لە خەمی هەژاران و
برینی جەستەی زامداران
ورد بوومەوە
هەموو تێکڕا پێم پێکەنین:
«بەختەوەری؟!
ئەوەی بەشوێنیا ئەگەڕی
منداڵێ بوو بە ساوایی سەریان بڕی». [1]
هۆنەر: #ژیلا حسێنی#
پەرتووکی: #گەشەی ئەوین#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 33 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!