دڵم بوخچەیەکی کراوەیە
ئەمەی هەیە لە ڕواڵەتدا... هەر ئەوەیە
گەر ئەمزانی تەمەنی خۆشەویستی لات
هێندە کورتە و
مێهرەبانی جوانەمەرگە،
گەر ئەمزانی، وشەکانم ئەکەی بە ئەڵقەی زنجیر و
شیعرەکانیشم بە بەڵگە و،
قەد نامناسی و بە پرچی خۆم هەڵمەواسی
دڵم ئەکرد بە مجری پۆڵا و ئاسن
بەڵام داخم، درەنگ زانیم
دەمامک و درۆ و خەندەی بێ ناوەرۆک
میراتی عەشق و هەناسەی ئەم سەدەیە. [1]
هۆنەر: #ژیلا حسێنی#
پەرتووکی: #گەشەی ئەوین#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 30 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!