لە بەرچاوم
وەک جگەرەی داگیرساوی
بەڕواڵەت سپی و سۆڵ و لەش ڕێک و پێک
نێوچاوان گەش
لە دەروون نوقمی زووخاوی
ئەتناسم و... ناتناسمەوە
شێوەت ئاشنایە خۆشەویست
دەستت بدە بە دستمەوە
بێ با بڕۆین
بەسەر ڕێگای بزمار ڕێژدا
بە سەر سنگی زەویی تینوو
بەنێو نزاری ڕوو بە ئاسمان دەس هەڵبڕیو
لە دڵتەنگیی ئێوارەدا
ڕێگا ببڕین
بەرەو هەورێکی نەباریو
لە ئەوێ تۆ چرای سەرت جارێکی تر داگیرسێنە
منیش لەبەر تیشکی چاوت
جگەرەیەک. [1]
هۆنەر: #ژیلا حسێنی#
پەرتووکی: #گەشەی ئەوین#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 59 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!