1- جەنگەڵ
کوڕە مەکە هۆ باڵابەرز
بەس ئەو چاوە سەوزانەم
لێ بقرتێنە
وا ئەبینی... خولیای ئەم خەونە سەوزانە
گیانمی کردووە بە داستانی
عەشق و جەنگەڵ
دار و زەریا
2- بەهارێکی کەم تەمەن
ئەم بەهاری خۆشەویستی و
گوڵبارانی وشەی جوان و بزە و نیگا
بە کوێ ئەگا؟...
هەرچەن ئەکەم
دڵی سەد جارە شکاوم
بە تەمەنی ئەم بەهارە
بڕوا ناکا!
3- جێم مەهێڵە
بەو چاوانەت داهاتووم
لەدوای چاوت
شەوانێ زۆر بۆ چرایەک دائەمێنم
تۆ خوا مەڕۆ
بەو چاوانەت داهاتووم
دوای تۆ چلۆن بە ڕۆژیش ئەستێرەم ببێ
مەڕۆ... مەڕۆ
لە ڕۆژی ڕەشم مەتۆرە
من ئەستێرە و چرای ڕوونم
زۆر خۆش ئەوێ. [1]
هۆنەر: #ژیلا حسێنی#
پەرتووکی: #گەشەی ئەوین#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 27 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!