ئەمساڵ نەورۆز وەک پار نییە
وا نەورۆز دێ و شاخ، دارستان دائەسپارێ
کانی و ڕووبار، وەک ساڵی پار،
گوڵاڵەکان بکەن بە ئەڵقە و ملوانک بۆ مل کۆسار
زۆر بە پڕتاو، نامەی دڵداری ئەنێرێ بۆ لای هەتاو
دستی بە سەر خاکدا دێنێ
بە هێمنی ئەیدوێنێ
کەچی ئەمساڵ وەک پار نییە
کانی و ڕووبار دەمیان وشکە و
هەتاو تینی پێ نەماوە
خاک دڵ پڕە بۆ کۆچی یار
بۆ کۆچی مامۆستا هەژار. [1]
هۆنەر: #ژیلا حسێنی#
پەرتووکی: #گەشەی ئەوین#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 30 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!