ڕۆژێ هەرد، و گوڵ، و درەخت و مەل
لە قوڵپی گریانی هەتاو
سەریان سووڕ ما
گوڵ چارشێوی دا بە سەریا
هەموو تێکڕا چوون لەگەڵیا
چوون بۆ لای خۆر...
چاک و چۆنی؟... چی قەوماوە؟
خۆر هەناسەیەکی هەڵکێشا و
دەستی بۆ دۆڵێ ڕاکێشا
لەو دۆڵەدا، لە باوەشی گوڵجاڕێکا
ڕەوە ئەسپێکی سم تەڵا
نۆمایەکیان هەر بە یاڵی خوێنینەوە
لە سەر سنگی خاک ڕاکێشا
هەردە و کێو و گوڵ و گیا
هەموو گریان. [1]
هۆنەر: #ژیلا حسێنی#
پەرتووکی: #گەشەی ئەوین#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 51 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!