ڕۆژانی #23-05-2024# و #24-05-2024# لە شارۆچکەی #دەربەندیخان# خوولێکی دوو ڕۆژە لەلایەن #ڕێکخراوی میتان# بە پاڵپشتیی ناوەندی وەرزش و لاوانی دەربەندیخان، یانەی دەربەندیخان و ئەکادیمیای شەتڕەنجی #هەولێر# بەڕێوەچوو.
ڕۆژی یەکەمی خوولەکە: وانەی شرۆڤەکاریی وەرزشی پێشکەش بە بەشداربووان کرا، دواتر مامۆستا فایەق حەمەساڵح عەلی سێ وانەی لەسەر هونەر، مێژوو و ئەکادیمیای فۆتۆگرافەر بە گشتی و فۆتۆگرافەری وەرزشی بەتایبەتیی پێشکەش کرد.
ڕۆژی دووەمی خوولەکە: دوو وانەی تایبەتمەندی میدیای وەرزشی و کۆمێنتاریی وەرزشی پێشکەش کرا.
بەشداربووەکان بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و خۆشەویستی بۆ هونەری میدیای وەرزشی ئامادەبوون و بەشدارییەکی کارای خوولەکە بوون.
وێنەکان: ئەحمەد و فەرهاد. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 56 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!