بەبێ من پێ داناگری
ئەم ڕێگایە پڕ لە ڕازە
بەتەنیایی قەد نایبڕی
دەستم ئەگری و
لە شەقامێکی نوێ ئەمبەی
سەرشێتانە لەگەڵتا دێم
هەر چۆنێک بێ
خۆ بەبێ تۆ
ئائەم دڵە پڕ لە ڕازە لە سینەدا
هەڵناگیردرێ
ئەمبەی... ئەمبەی،
بەبێ ئەوەی خۆت بزانی
خۆم بزانم
لە یەکتردا ئەتوێینەوە
وەک بەفر و خۆر
وەک خاک و ئاو
کێ ئەزانێ؟
یەک بەیانی؟... دوو بەیانی؟
ڕەنگە سێ بەیانی دیکە نەبا
وەکوو کانی
لە شوێنێکی تازەتردا هەڵبەینەوە
ڕازی مەل و باڵەکانی
دار و شنە
سەرما و جیایی
عەشق و گەرما
لە شەقامە نامۆکانی شارەکەمان
وەکوو چرا
بۆ ڕێبوارانی دوای خۆمان
هەڵکەینەوە
کێ ئەزانێ؟ [1]
هۆنەر: #ژیلا حسێنی#
پەرتووکی: #گەشەی ئەوین#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 26 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!