بەیانیى ئەمڕۆ یەکشەممە #09-06-2024# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە #هەولێر# لەگەڵ بەڕێز پاتریک دۆرێل باڵیۆزى فەرەنسا لە ئێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا داکۆکییان لە برەودان بە پەیوەندییەکانى فەرەنسا لەگەڵ ئێراق و هەرێمى کوردستان کردەوە و تیشکیان خستە سەر دەرفەتەکانى فراوانکردنى هاریکاریى هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا.
هەردوولا بیروڕایان دەربارەى دۆخى هەرێمى کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد و هاوڕا بوون لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان لە کاتێکى گونجاوى ئەمساڵ 2024دا بە بەشداریى هەموو لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانى کوردستان.
لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا باسیان لە گرنگیى گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشەکانى هەولێر #بەغدا# کرد و بەرەوپێشچوونى پەیوەندییەکانى هەردوولایان بە ئەرێنى هەڵسەنگاند. لەمبارەیەوە بەڕێز باڵیۆزى فەرەنسا هەوڵەکانى بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستانى بەرز نرخاند و پشتگیریى وڵاتەکەى بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان دەربڕى.
پاراستنى سەقامگیریى سیاسى لە ئێراق، دۆخى ناوچەکە و چەند پرسێکى جێى بایەخى هاوبەش، لایەنێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو کە بەڕێز کونسولى گشتیى فەرەنسا لە هەرێمى کوردستان ئامادەى بوو. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 57 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!