نیگات شۆخە
وەکوو چاوی کانی و پەری تریفەی دێ
هێندە تینووی ئەو چاوانەم
کاتێ زانیت شەوە ناوێک
وەک برووسکە هاتم بۆ لات
جا ئەو ساتە دەم ئەنێمە کانیی چاوت
تینوویەتیی خۆم ئەشکێنم
دەستێ بەسەر پرچی خاوی وەک هەورێشمتا ئەهێنم
گوڵاڵە گیان
بە سیماتا جوانیی دایکم
بە هێمنی و نیگاکانتا
خۆشەویستی بێئەنجامی باوکم بیر دێتەوە
بۆیە وەکوو تینووی بەر ئاو
هەر تامەزرۆی نیگاکانتم. [1]
هۆنەر: #ژیلا حسێنی#
پەرتووکی: #گەشەی ئەوین#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 36 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!