ئەی تیشکی خۆر
بە پەنجەرەی زامەکانما
بە پەساپۆرتی ژانما.. ڕاببوورە
پرچی «ئایشێ و فاتمە»کەی من
ڕەنگی سوورە
***
ئەی لاوازە ڕەنگ زەردەکان
ئێمە کەممان دەگەینەجێ.. ڕێگە دوورە
هەنسکی ڕێ.. بێ سنوورە
بەڵام ڕێبواری ئەم ڕێیە ڕووی سوورە و
هەر ڕەنگی سوورە
***
ڕووسوورەکان
پەپوولەی گشت زامەکانتان
لە نێرگزی شیعرەکانم - مارە دەکەم
بە فەرهەنگی ئەندێشەکەم
بۆ ئەندێشەی ئێوە دەدوێم[1]
هۆنەر: #دڵشاد مەریوانی#
پەرتووکی: #ببن بە تیشک#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 23 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!