ڕۆژ و مانگ و ئەستێرەکان
پرشە و کاکێشی.. ئاسمان
هەموو زەوین
ئاسمان زەوی سەرەوبنە
یەک زەویی.. ئەنجن ئەنجنە
***
دەستگیرانێکم هەیە من
ملیم ملیم هەموو لەشی خوڵقێنراوە
بۆ پەرستن
***
باوانەکەم.. سەرسام مەبە و مەڵی:
-دڵدارێکی شێت و ونە
کاتێک دەڵێم:
زەوی دەستگیرانی منە[1]
هۆنەر: #دڵشاد مەریوانی#
پەرتووکی: #ببن بە تیشک#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 36 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!