ئەی ناسکتر لە شیعری جوان
بەلەزەتتر لە تەزووی گیان
ئەی دڵگیرتر لە مۆسیقا..
ئەی جوان.. ئەی جوان
***
ئەی ئەسمەری باڵا سەروو
چاومەندی کەمێ خەواڵوو
پەروانەم و شەوارە بووم
لەبەر تیشکی چاوتا کەوتووم
ئەی سنگ بەرزی کەمەر باریک
تەسریحە وەک شەوی تاریک
ئەستێرەم و ئاوارە بووم
لە شەوی پەرچەمتا ون بووم
***
ئەی قسە وردی لەسەرخۆ
دەم و لێو وەک نوقڵە مینۆ
پەپوولە بووم دەخولامەوە
بە لێوتەوە گیرسامەوە
***
ئەی سیحری ناز.. شێوە ئاسک
پووز کافووری، لەنجە ناسک
ئازارێک بووم.. دەتلامەوە
لە لەنجەتا توامەوە
ئەی جوان.. ئەی جوان[1]
هۆنەر: #دڵشاد مەریوانی#
پەرتووکی: #ببن بە تیشک#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 47 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!