ڕۆژی پێنجشەممە #04-07-2024#، لە شاری #بەغدا#، #مەسعود بارزانی# و موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق بە وەکالەت کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق بە وەکالەت پێزانینی بۆ ڕۆڵی مێژوویی و پێگەی مەسعود بارزانی لە پڕۆسەی سیاسیی ئێراقدا هەبوو و هیوای خواست بوونی سەرۆک بارزانی یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەربوونی کێشەکانی ئێراق.
لای خۆیەوە مەسعود بارزانی جەختی لە بوونی نیازپاکیی لایەنەکان کردەوە و بە پێویستی زانی کە دیالۆگ ببێتە بنەمایەکی جێگیر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بابەتی دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق و چەند پرسێکی تری تایبەت بە پارێزگاکانی ئێراق تاوتوێ کران. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 31 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!