پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، #03-07-2024#، لە شاری #بەغدا#، #مەسعود بارزانی# پێشوازی لە خاتوو ئەلینا ڕۆمانسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئێراق کرد.
لە دیدارەکەدا مەسعود بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر هۆکارەکانی سەردانی بۆ بەغدا و ئاماژەی بەوەدا کە دوای ئەوەی هەست بەوە کرا کە نیازپاکی هەیە لە چارەسەرکردنی گرفتەکان و پابەندبوون بە دەستوور و درووستبوونی کەشێکی ئەرێنی لە بەغدا و هەروەها بۆ باسکردنی ئەو بابەتانەی کە ڕەهەندی نیشتمانی هەیە سەردانی بەغدای کردووە.
پەیوەست بە مانەوەی هێزی هاوپەیمانان مەسعود بارزانی ڕایگەیاند کە ئەمە پرسێکی نیشتمانییە و پەیوەست نییە بە لایەنێک و دەبێت سەقامگیریی و بەرژەوەندییەکانی ئێراق لەبەرچاو بگیرێت.
هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئێراق پشتیووانیی وڵاتەکەی بۆ سەردانەکەی مەسعود بارزانی و باشتربوونی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا ڕاگەیاند و جەختی کردەوە هانی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# و حکوومەتی ئێراقی فیدڕاڵ دەدەن بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیان و بەردەوامی و بەهێزکردنی دیالۆگی نێوانیان.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی هەرێمیش باڵیۆزی ئەمەریکا پێشوازی لە دیاریکردنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی کوردستانی کرد. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 62 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!