Kirjasto Kirjasto
Haku

Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!


Search Options





Tarkennettu haku      Näppäimistö


Haku
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Lähetä
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Työkalut
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Kielet
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Tilini
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
Haku Lähetä Työkalut Kielet Tilini
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  530,199
Kuvat
  107,414
Kirjat
  19,969
Liittyvät tiedostot
  100,871
Video
  1,470
Kieli
کوردیی ناوەڕاست 
302,852
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,913
هەورامی 
65,837
عربي 
29,220
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,040
فارسی 
8,951
English 
7,403
Türkçe 
3,597
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,480
Pусский 
1,133
Française 
335
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
45
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
ქართველი 
2
Cebuano 
1
Kiswahili سَوَاحِلي 
1
Hrvatski 
1
Srpski 
1
ترکمانی 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
30,450
MP4 
2,394
IMG 
196,443
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansann...
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
پەنجەمۆر لەگەڵ محەممەد عەلی ئاسڵان – بەشی دووەم
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Cebuano0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ქართველი0
中国的0
日本人0

محەممەد عەلی ئەسڵان

محەممەد عەلی ئەسڵان
بۆچی ئەندامە کوردەکانی نێو پارتی کرێکارانی تورکیا دژایەتی محەمەد عەلی ئاسڵانیان دەکرد؟

ڕووداو: بەچ شێوەیەک سۆڤیێت پشتیووانی تورکیای کرد لە خامۆشکردنی شۆڕشی ئارارات دا؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: لەگەڵ سەرۆک عەشیرەتەکان قسەیان کردبوو، شۆڕشگێران ویستبویان لەگەڵ سۆڤیێت گفتوگۆ بکەین، بۆ ئەو مەبەستە تاوەکوو سەر سنوور ڕۆیشتبوون، بەڵام ڕێگایان نەدابوو بچنە نێو خاکی ئەو وڵاتەوە، ئاخر سۆڤیێت تاوەکوو ئەو کاتەش هاوکاری ئەتاتورکی دەکرد، ئێ خۆی لە کۆنگرەی لۆزنیشدا هەموو وڵاتانی ئەوروپا دانیان بە کۆماری تورکیادا نابوو، سۆڤیێتیش لەلای خۆیەوە هاوکاری دەکردن، وەکوو باسیشم کرد ساڵی 1920 لە کۆنگرەی باکۆدا یەک نوێنەری کوردی تێدا نەبوو، لەبەر ئەوە سۆڤیێت ڕووی لە کورد نەکرد.

ڕووداو: حیزبی تاشناخی ئەرمەنی پشتیووانی و هاوکاری شۆڕشی ئاراراتی کرد؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: تاشناخ نا، بەڵام ئەرمەنی هەبوون هاوکاریان دەکرد، لەناو خۆییبوونیشدا ئەرمەنی هەبوون، ئەوانە هەندێک هاوکارییان لۆجستیکیان کرد، بەتایبەتیی ئەرمەنەکانی ئێران پیتاکیان کۆکردەوە و تەنانەت فۆرمی جەنڕاڵیان بۆ ئیحسان نووری پاشا و هەروەها بۆ سەرۆک عەشیرەت برۆی حسەکۆ تلی نارد.

ڕووداو: ئەوەی تۆ بزانیت ئاڵای خۆییبوون کێ درووستی کردووە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: من زۆر زانیاریم لەسەر ئاڵاکەیان نییە.

ڕووداو: چونکە هەمان ئەو ئاڵایەیە کە ئێستا لە باشووری کوردستان هەڵدەکرێت؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: ڕاستە ئەوە دەزانم.

ڕووداو: بۆچی ئێران قبووڵی کرد ئیحسان نووری پاشا ڕوو لە وڵاتەکەی بکات؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: ئەوە دوای تێکچوونی شۆڕشی ئارارات بوو، ئیحسان نووری پاشا داوای پەنابەری کرد، لە تاران دادەنیشت تاوەکوو ساڵی 1979 بە ڕووداوی ماتۆڕسیکل وەفاتی کرد.

ڕووداو: لە ساڵی 1925 تاوەکوو 1938 چەندین سەرهەڵدان و شۆڕش لە باکووری کوردستان بەرپا کران، بەڵام هچیاکامیان سەرکەوتنی بەدەستنەهێنا، ئەم هەموو شۆڕشە بۆ، ئامانج لەو شۆڕشانە چی بوو؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: جیاوازیان هەیە، یەکەم سەرهەڵدان کۆچکرییەکان لە ساڵی 1920 دەستیان پێکرد، داوای خودموختارییان دەکرد، ئەو کاتە پەڕڵەمان لەژێر دەسەڵاتی مستەفا پاشادا بوو، قبووڵیان نەکرد، پیاوێکی خوێنخۆر بە ناوی تۆپاڵ عوسمان خەڵکی گرێسۆنی بوو، زۆرێک لە ئەرمەنی و ڕۆمەکانی بەئازارەوە کوشت، هەندێکی هەر بەخنکاندن خنکاند، یەکێک لەوانە (باش وەکیلێک) بوو باوکی بەریتانی بوو، خەڵکێکی زۆر ئاوارە و پەرێشان بوون، تۆپاڵ عوسمان ماڵ و حاڵی داگیر دەکردن و دەیبرد لە گرێسۆنی بە تاڵانی دەبردن.

ڕووداو: ئەگەر باسی ڕۆڵی بەدرخانییەکان لە بزووتنەوەی نەتەوایەتی کورد بکەین، ڕۆڵیان چی بووە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: بەدرخان بەگ کورد بوو، بەڵام بەگی کورد وەکوو پێشتر لەسەر ئیدریسی بەدلیسی قسەم کرد، دواتر کە سوڵتان مەحموود هات ویستی دەوڵەتێکی مۆدێرنتر دابمەزرێنێ، لەلایەک دەوڵەتێکی مەرکەزی هەبێت لەلایەکی دیکەوە دەسەڵاتێکی ناوچەیی هەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش والیان دەنارد بۆ دەڤەری بەگەکان، بۆیە چەندین یاخیبوون کە بە یاخیبوونی بەگەکان ناسراوە ڕوویاندا، یاخیبوونی خەڵکی نەبوو، مەسلەکە ئەوە بوو کاتێک بەرگێک دەمرد دەبوو کوڕەکەی جێگەی بگرێتەوە، بەڵام بەناردنی والی بۆ ئەو دەڤەرانە، ئەو سیستمە هەڵوەشایەوە، بۆیە بەگەکان دەستیان بە یاخیبوون کرد، ئەوانە لەبەرخاتری خۆیان یاخیبوون بوون نەک لەبەر کوردایەتی، بۆیە ئەوەی بەدرخان بەگیش هەر دەچێتە ئەو قاڵبەوە، ساڵی 1843 جاڕی حاکمیەتی خۆی دا، ئەوەش بەلای عوسمانییەکانەوە قابیلی قبووڵ نەبوو، ئەوەبوو سوپایان ڕەوانەی دەڤەرەکە کرد، بەدرخان بە گیان ڕەوانەی ئیستەنبووڵ کرد و لەوێ نیشتەجێیان کرد.

ڕووداو: واتە ئێوە دەڵێن بەدرخانییەکانیش وەکوو بەگەکانی دیکە بوون، کوردایەتییان نەکردووە و خزمەتی خۆیان کردووە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: بۆ کوردایەتیان نەکردووە، چونکە ( 1020) ئێزدییان کوشت، ئێ خۆ ئەوانەش کورد بوون، بۆچی کوشتنیان؟

ڕووداو: بەدرخان بەگ ئەو کوردە ئێزدییانەی کوشت؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: بەڵێ، ماڵ و موڵکەکەشیانی برد بۆ خۆی، کاتێکیش چووە ئیستەنبووڵ، بە خۆی و چوار ژن و چل منداڵ و سێ هەزار لە خزمەکانییەوە بەچی بەڕێدەوە دەچوون، بەو موڵک و ماڵەی کە لە ئێزدی و کریستێدانییەکانی سەندبوو، بۆیە بە پشوو بەڕێوە دەچوون.

ڕووداو ئێوە دەڵێن کورد ناسیۆنالیستی عەشیرەتیان هەبووە، نەک ناسیۆنالیزم بە مانای ناسیۆنالیزم، ناسیۆنالیزمی عەشیرەتی چییە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: مەبەستم ناسیۆنالیزمی سەرەتاییە (میکرۆ میللیەتیچێتی)، چونکە کورد لەناو خۆیاندا ڕێککەوتنێکیان نەبووە، عەشیرەت لەپێش نەتەوە وە بوو، عەشیرەتەکان لەناوخۆیاندا یەکتریان ڕەتدەکردەوە، ئەوە عەشیرەتی جەلالییە، ئەوە عەشیرەتی فڵان و فیسارە.

ڕووداو: ئەگەر بەراوردی نێوان شۆڕشی شێخ سەعید و شۆڕشی سەید ڕەزا بکەین، جیاوازییان چییە، سەید ڕەزایش لایەنی ئایینی دەگرت؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: یەکەم لە سەردەمی عوسمانییەکاندا بەڵێنیان بە سەید ڕەزا دابوو حاکمییەت (موختاریەتی) بدەنێ، دووەم سەید ڕەزا، ئەرمەنەکانی پاراست، سەید ڕەزا کوردێکی ناسیۆنالیسیت بوو، سەرهەڵدانی سەید ڕەزا نەتەوەیی میللی) بوو، بۆیە تورکەکان لەنێوان ساڵانی 1937 بۆ 1938 کۆمەڵکوژی زۆریان کرد.

ڕووداو: شۆڕشی سەید ڕەزا شۆڕشێکی هەرێمی بوو، هەموو کوردستانی نەگرتەوە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: عەشیرەتە سوننییەکان لەگەڵ سەید ڕەزا نەبوون، عەشیرەتە کوردەکان پشتیان نەگرت.

ڕووداو: سەید ڕەزا عەلەویچێتی دەکرد؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: نەخێر.

ڕووداو: پێش ئەوەی شۆڕش بڵاوەی پێبکرێت، سەید ڕەز لەگەڵ تورکەکان کەوتە گفتوگۆوە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: بەڵێ ئەوان دەیانوت دەمانەوێت خودموختاربین، عوسمانییەکانیش وەختی خۆی بەڵێنیان پێدابووین، کۆمار دوژمنایەتی سەید ڕەزایان دەکرد، چونکە ئەرمەنییەکانی پارست بوو، لەلایەکی دیکەوە داوای خودموختاریان دەکرد، دەوڵەتی تورکیا و مستەفا کەمال ئەوەیان ڕەتدەکردەوە و دەسەڵاتی خودموختاریان نەدەدایە کەس.

ڕووداو: لەسەر کۆمەڵکوژی دێرسیم چی دەڵێیت، چونکە تەنیا هەر کوشتنی خەڵک نەبوو، بەڵکوو ڕاگوێزانی خەڵکەکەی، قەدەخەکردنی زمانی کوردی، بەڕاستی لە دێرسیم چی ڕوویدا؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: سوپا چووە سەریان، بە فڕۆکە لێیاندان، یەکێک لە فڕۆکەوانەکان کچێکی ئەرمەنی بوو، کەواتە هەم لە ئاسمانەوە بۆردوومانیان کردن هەم لە زەمینەوە، کیمیایییان بەدژیان بەکارهێنان، لەناو خۆشیاندا خەڵکی خیانەتکار هەبوو کە هەڤاڵ و هۆگری خۆیانیان ڕادەستی تورکەکان دەکرد.

ڕووداو: دەڵێن لەناو ئەشکەتەکان و دەوروبەری ڕووباری مونزور، کۆمەڵکوژی گەورەیان کردووە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: گومانی تێدا نییە.

ڕووداو: تۆ وەکوو پارێزەرەێک بەڵگە و دۆکیۆمێنتی ئەو سەردەمەت دەست کەوتووە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: بەڵێ بەڵگە هەیە، لەو بەڵگانەدا دەڵێن سێزدە هەزار کەس کوژراون، بەڵام ئەوە ڕاست نییە، بەڵکوو سی بۆ چل هەزار کەس کوژراون، خۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەندێک لەو بەڵگانەی بڵاو کردەوە و وتی سەیرکەن پارتی کۆماری چی کردووە؟ ئەو بەڵگانەمان لە پەرتووکێکدا بڵاو کردووەتەوە.

ڕووداو: بەڵگەکان چی تێدایە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: لە بەڵگەکاندا باسی کۆمەڵکوژییەکە کراوە و دیارە وەکوو پێشتر باسم کرد، هۆکاریان هێناوەتەوە بۆ کۆمەڵکوژییەکانیان.

ڕووداو: کەواتە ئەوان خۆیان دان بەو کۆمەڵکوژیانەدا دەنێن؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: بەڵێ بێگومان، سەرۆکوەزیر کە ئێستا سەرۆککۆمارە (مەبەستی ئەردۆغانە) دانی بەو کۆمەڵکوژیانەدا ناوە.

ڕووداو: باس لەوە دەکرێت ژمارەیەک منداڵی دێرسمی براونەتە ناوچە تورکنشینەکان و لەوێ گەورەیان کردوون؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: ڕاستە، کچەکانیان دەبرد، پێشتر ئەتاتورک بۆخۆی کچێکی بەخێو کرد ناوی سەبیحە گۆکچەن بوو، ئەوەی بوو بە فڕۆکەوان، دیارە پێشتریش لە شەڕی ئەرمەنییەکاندا ژمارەیەکی زۆر کچی منداڵیان لە ماڵە موسڵمانەکاندا گەورە کرد و پاشان زەواجیان لەگەڵ دەکردن و دەبوونە موسڵمان.

ڕووداو: تۆ بۆخۆت هیچ کام لەو شایەتحاڵانەی دێرسیمت بینیووە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: زۆر هاوڕێ و هەڤاڵم لەناویاندا هەبوو، لەگەڵیان قسەم کردووە و خۆیان لەناو ڕووداوەکاندا بوون، وەکوو بەڵگەیەکی مێژوویی لای خۆم تۆمارم کردوون.

ڕووداو: لە دوای سەرهەڵدانی دێرسیم تاوەکوو ساڵی 1960 هیچ بزووتنەوەیەکی کوردی نەبووە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: لە دوای ساڵی 1936 وە، هیچ بزووتنەوەیەکی عەلەوی یان ئەرمەنی نەما. لە ساڵی 1939 جەنگی دووەمی جیهانی دەستپێدەکات، حکومەتی تورکی زۆر لاواز بوو، هیچ بزووتنەوەیەکی کوردیش لە ئارادا نەبوو، دوای کۆتایی جەنگ ڕێکخراوی نەتەوە یەگرتووەکان دامەزرا، تورکیاش بوو بە ئەندام تێیدا، جاڕنامەی مافی مرۆڤیشی واژۆ کرد، ئیتر نەیدەتوانێت وەکوو پێشو حەرەکت بکات، چاوی دنیای لەسەر بوو، لە ساڵانی پەنجاکانیشدا گۆڕانکاری هاتە ئاراوە، ئیتر نەیاندەتوانێت وەکوو پێشتر کۆمەڵکوژی بکەن، هەندێک بزووتنەوەی ئاشکرا و ئاشتیخوازانە پەیدابوون، تاوەکوو ساڵی 1984 کە پەکەکە دەستی بە خەباتی چەکداری کرد، دوای ئەوە کۆمەڵکوژی دیکە ڕووینداوە.

ڕووداو: ساڵی 1959، ژمارەیەک کەسایەتی کورد لەلایەن دەوڵەتەوە دەستگیر کران کە بە گرووپی چلونۆ کەس ناسراون، ئەوانە کێ بوون، بۆچی گیران، ئایا ڕێکخستیان هەبوو؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: بەشێک لەوانە هاوڕێم بوون. ئەو دەمە دەسەڵاتداران لەلایەنی ئابوورییەوە کەوتبووەنە تەنگەژەیەکی گەورەوە. ئەو کاتە سەرۆک وەزیر و سەرۆک کۆمار چوونە ئەڵمانیا، سەردانی ئەمریکایان کرد بۆ ئەوەی کۆمەکیان بکەن، بەڵام بەدەستی بەتاڵ گەڕانەوە. هەواڵگریی تورکیا ڕاپۆرتێکیان ئامادەکرد و تێیدا داوایان کرد بوو، پەنجا شەست کەسی کورد بگرن و بە ئەمریکا و ئەوروپا بڵێن ئەمانە کۆمنیستی کوردچین، ئەوەبوو بە قسەیان کردن و پەنجا کوردیان دەستگیر کرد، لە زیندان یەکێکیان کۆچی دوایی کرد، چلونۆ کەس مانەوە، بۆیە بە (گرووپی چلونۆ کەس) ناسران.

ڕووداو: ئەو گیراوانە کێبوون خەڵکی ناسراویان تێدابوو، کەس هەبوو ڕابەرایەتیان بکات؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: ئەوانە لەناو خۆیاندا بە تایبەتیی قسەیان دەکرد و دەیانوت ئێمە کوردین، وادەکەیەن و واناکەین، ببوون بە دوو گرووپ لەنێو خۆیاندا، گرووپێکی چەپ و گرووپێکی ڕاست، گرووپی ڕاستەڕەوکان دەیانوت ئەگەر ئەمریکا بێتە دەڤەرەکە کوردستانێک دادەمەزرێنێت و فیدراسۆنێک درووست دەکات و ئێمەش دەبین بە سەرۆکی، هەرچی گرووپە چەپەکە بوو دەیانوت ئەگەر ڕووس و سۆڤیێت بێنە دەڤەرەکە کوردستان درووست دەکەن و ئێمە دەبین بە سەرۆکی، لەمەزیاتر هیچیان لەباردا نەبوو، خاوەنی فکر نەبوون.

ڕووداو: بیروباوەڕی کوردایەتیان نەبوو؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: فکرێکی کوردایەتی ڕۆمانتیکیان هەبوو، قسەیان بەیەکتر دەگوت، هیچ ڕێکخستنێکیان نەبوو، ئیتر تۆ لەوێدا هەر قسە بکەیت چ گرنگییەکی هەیە؟

ڕووداو: زۆرجار وەکوو مەسەلەیەکی گرنگی مێژووی باسی ئەو چلونۆ کەسە دەکەن بەڵام ئێوە بە گرنگییەوە باسیان ناکەن؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: دەزانی بۆ گرنگی پێنادەم، کۆماری تورکیا بەردەوام کوردی خسووەتە خزمەت بەرژەوەندی سیاسی ناسیۆنالیستی خۆیەوە، بە شێخ سەعید دەسستیان پێکرد، پاشان بەوانەی پێیان دەڵێن گرووپی چلونۆ کەس، بۆم باس کردیت کە ئیستیخبارات لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا داوای کردبوو ئەو کەسانە بگرن، ئەوەبوو گرتنیان، هەندێکیان یەکتریان دەناسی و بەشێکیشیان یەکتریان نەدەناسی، چەند کەسێکی سەربازیشیان خستنە ناویانەوە و داوای مەحکەمەی سەربازیان بۆ دەکردن، هیچ کۆمەڵەیەک یان ڕێکخستنێک لە ئاردا نەبوو، لە کاتی دادگایکردنەکەشدا باسی کوردایەتیان نەکرد، کاتێک من بووم بە محامییان دەستم بە لێکۆڵینەوە کرد و سەیری بەڵگەکانم کرد، ڕاپۆرتەکەی ئیستیخبارت (میت) من کەشفم کرد و دام بە چەندین کورد. گیراوەکان هاتن باسی شتێکی دیکەیان هێنایە پێشەوە دەیانوت مەلا مستەفا لە سۆڤیێت هاتووەتەوە و هەندێک بابەتی دیکە کە پەیوەندی بە گرتنەکەیانەوە نەبوو. بەڵگەکان لای من بوون، دەستم بە نووسین پەرتووکێک کرد ئەوان هاتن ڕەخنەیان لێگرتم و وتیان وازمان لێبێنە وە کەشفمان مەکە. مەسەلەی شێخ سەعید و چلونۆ کەس و پەکەکە بوون بە ئالەتێک بەدەست دەوڵەتەوە بۆ ئەوەی بە ئاسانی سیاسەتەکانی خۆیان پیادە بکەن.

ڕووداو: ئاپێ مووسا عەنتەر لە یاداوەریەکانیدا باسی ئەو ئەشکەنجە و ناهەقیانە دەکات کە لە زیندان لەوانیان کردووە، ئەو خۆی یەکێک بووە لەو چل و نۆ کەسە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: ڕاستە کردوویانە، من مووسا بەگم زۆر خۆشدەویست پیاوێکی سەرڕاست بوو. کاتێک ئەو پەنجا کەسەیان گرت کەس نەیدەزانی لە کوێن، بردبوونیانە حەربییە، من لە ڕێگای دکتۆرێکی هاوڕێمەوە و پاشان بەرێکەوت سەربازێکی کوردی خەڵکی موشم بینی و پرسیارم لێکرد کە ئاخۆ گرووپێکی کوردیان بۆ ئێرە هێناوە؟ وتی نەخێر، بەڵام گرووپێکیان هێنا بۆ ئێرە، کورد نەبوون کۆمۆنیست بوون، دەوڵەت شاردبوویەوە کە ئەوانە کوردن نەوەک سەربازانی کورد هاوکاریان بکات! کاتێک تەعریفی گرووپەکەی بۆ کردم، زانیم ئەوانە هەڤاڵەکانی ئێمەن. بەڕاستی دەردەسەری زۆریان کێشا.

ڕووداو: تۆ توانیت پارێزگاریان لێ بکەیت، لە دانیشتنەکانی دادگادا بەشداریت کرد؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: کاتێک ئەوانە گیران و لە زینداندا بوون من هێشتا قوتابی بووم، نەبووبووم بە پارێزەر، بەڵام کێشێکەیان بەردەوام بوو و خوێدنم تەواوکرد و بووم بە پارێزەریان. ئاخر ئەو کاتەی کە قوتابی بووم زۆر هەوڵماندا، بەڵام هیچ پارێزەرێک ئامادە نەبوو خۆی بکات بە خاوەنی کەیسەکەیان، دەترسان. محامییەکی خانەننشینی سەر بە عەسەکەری ڕازی بوو ئەویش لەبەرژەوەندی دەوڵەت کاری دەکرد. لە کۆتاییدا من تەنیا پارێزەر بووم کە بەرگریم لێ دەکردن.

ڕووداو: جگە لە ئاپێ مووسا عەنتەر، کەسی ناودار لەناو زیندانییەکاندا هەبوو؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: من هەموویانم دەناسی، بۆ نموونە شەرەفخان، یەشار کایا، مەمەد سەرحەد، شەوکەت بەگ.

ڕووداو: دوایی هەموویان ئازاد کران؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: زۆر لە زینداندا مانەوە، بەدوای یەکدا بەربوون، زۆرمانەوە.

ڕووداو: سێ جار لە تورکیا لە ساڵی 1960 تاوەکوو ساڵی 1980 کودەتای سەربازی کرا، ئیسماعیل بێشکچی دەڵێت ئەو کودەتایانە پەیوەندیان بە کێشەی کوردەوە هەبووە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: پەیوەندی بەوەوە نییە. ساڵی 1960 کودەتایەکی سەربازی کرا، یاسای بنگەیی تورکییان دانا، بەڵام سەربازەکان ئەو یاسایانەیان دانەڕشت بەڵکوو لەلایەن پڕۆفیسۆرەکانی زانکۆکانەوە نووسرایەوە، یاسایەکی زۆر باش بوو، لە هەموو یاساکانی پێشتر باشتر بوو، بەڵام دەمیراڵ و ئەوان کەوتنە خۆیان و بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئەوان ناتوانن بەو یاسا بنگەییە کار بکەن چونکە مافێکی زۆری بۆ خەڵک دەستەبەر کردووە، هەر بۆیە ساڵی 1971 کودەتایەکی دیکەیان کرد، بەڵام سوپا تورکیا هێشتا ئەوەی پێ کەم بوو بۆیە ساڵی 1980 کودەتایەکی دیکەیان بەرپا کرد، کودەتایەکی دیکتاتۆری.

ڕووداو: کەواتە تۆ پێت وایە کودەتاکان پەیوەندیان بە مەسەلەی کوردەوە نەبووە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: کورد کرابوو بە ئالەتێک، ئاخر پێش کودەتاکەی ساڵی 1980، شەڕی نێوان چەپ و ڕاست لە تورکیا گەیشتبووە ترۆپک، چوونە ناو گوندە کوردەکانەوە، زۆریان ئەزیەتی خەڵک دا، خەڵکیان زۆر کوشت، ئەوانەیان کردە بەهانەیەک، پەیوەندی بە سەرهەڵدانی کوردەوە نەبوو. ئیسماعیل بێشکچی بۆخۆی تورکە و خەڵکی چانکرییە، سۆسیۆلۆگی کورد نازانێت.

ڕووداو: بەڵام ئەو هەموو پەرتووکەی لەسەر کورد نووسیوە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: خۆزگە وتارێکی باشی بنووسیایە. زۆر برادەرهەن دەڵێن دە پەرتووک یان پازدە پەرتووکمان نووسیوە، بەڵام نەتیجەیەکی باشیان بەدەستەوە نەداوە.

ڕووداو: بێشکچی پەرتووکێکی نووسیوە بەناوی (کوردستان کۆلۆنییەکی نێونەتەوەیی)ە، تۆ لەسەر ئەوەش ڕەخنەت هەیە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: ئەو وادەڵێت: کوردستان کۆڵۆنییەکی نێونەتەوەییە، من لەگەڵ بێشکچی قسەم کردووە و وتارێکیشم لەسەر نووسیوە، لە وتارەکەمدا باسی دەوڵەتی میللی و موستەعمەرەم کردووە، جیاوازی لەنێوان ئەو دووانەدا هەیە، لەناو دەوڵەتی میللی تورکیا دا، هەموو شتێکی کوردییان گۆڕی، زمانەکەیان قەدەخەکرد، بەڵام سووریا و ئێراق کە بۆخۆیان موستەعمەرەبوون، لە هەردوو وڵاتەکە دا زمانی کوردی سەربەست بوو، کولتووریان سەربەست بوو، بۆ نموونە ڕۆژالیسکۆی فەرەنسی و میر جەلادەت بەردرخان پێکەوە ڕێزمانی کوردییان داناوە،
لە کاتێکدا تۆ لە باکوور بۆت نەبوو ئەو گرامەرە کوردییە لە ماڵەکەدا هەڵبگریت.

ڕووداو: ئەگەر وەکوو تۆ دەڵێیت پەرتووکەکانی بێشکچی ئەوەندە بایەخیان نییە، بۆچی دەوڵەتی تورکیا ئەو هەموو ساڵە بێشکچی زیندانی کرد؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: ئیسماعیل بێشکچی پیاوێکی جەسوورە (ئازایە)، کاتێک تۆ بێیت باسی کورد بکەیت کە بە یاسا قەدەخەیە، مەعلومە کە دەتخەنە زیندانەوە، بێشکچی خوێندکارێکی بەشەرەف بوو، شتی نەدەشاردەوە و ڕاستییەکانی وەکوو خۆی دەهێنایە زمان، ئەو ڕاستگۆییە شتێکی مەزن بوو و دەبێت مرۆڤ تەقدیری بکات، بەڵام مەسەلەکەی من لەگەڵ سۆسیۆلۆجی کوردییە، تۆ چەندە لە زینداندا بمێنیتەوە ئایە گەرەنتی سەرکەوتنی کورد دەکات، نایکات! مەسەلەکە ئەوەیە، قسەی من لەسەر ئەوەیە، خۆ من لە پەرتووکەکەی خۆمدا باسی بێشکچیشم کردووە و پەسندیم داوە. با شتێکت بۆ بگێڕمەوە، لە گورجستان بووم، نیوە شەوێک لە پرسگەی ئوتێلەکەوە تەلەفۆنیان بۆ کردم وتیان خانمێک دەیەوێت قسەت لەگەڵ بکات، کە قسەمان کرد زانیم خەڵکی ئەوێیە، هاتە ژووەرەوە بۆلام و وتی من نامەیەکم بۆ بێشکچی نووسیوە بەڵکوو لەگەڵ خۆت بۆی بەریت؟ منیش لە وەڵامدا وتم ئاخر ڕەنگە لە گەڕانەوەدا تەفتیش بکرێم و بیدۆزنەوە و بمخەنە زیندانەوە! لە وەڵامدا وتی ئەو بۆ ئێمە زۆر زیندانی چەشتووە، قەیچێکا با تۆیش لەسەر ئەو بچیتە زیندانەوە.

ڕووداو: بێشکچی لایەنگری زۆرە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: هەیەتی.

ڕووداو: بابێینە سەر درووستکردنی پارتی کرێکارانی تورکیا، ئایا هەر لە سەرەتاوە کورد دەستیان لە دامەزراندنی ئەو پارتەدا هەبوو؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: کوردی تێدا نەبووە، سەندیکاکان پارتیان دامەزراند.

ڕووداو: مەگەر لەناو سەندیکاکاندا کوردی تێدا نەبوو؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: یەکێک هەبوو ناوی ئەحمەد موشڵو بوو، دواتر بەڵگەکان ئەوەیان دەرخست کە سەر بە ئیستخباراتی تورک میت بوو.

ڕووداو: کورد بوو؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: خەڵکی موش بوو، نازانم کورد بوو یان تورک. دوای ئەوە خوێندکارانی کورد و تورک هاتنە ناو پارتییەوە.

ڕووداو: باشە ئەوە پارتی کرێکاران بوو یان پارتی خوێندکاران بوو، پەیوەندی ئەم دوو چینە بە یەکەوە چییە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: کرێکار زۆر بوون، سەندیکا هەبوو، لەگەڵ خوێندکارەکاندا یەک ئامانجیان هەبوو.

ڕووداو: ئەوەی تۆ ئاگاداربیت یەکەم کورد کە بەرپرسیارییەتی لەنێو ئەو پارتەدا وەرگرت کێ بوو؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: تاریق زیا ئاکنجی بوو. ئەو کاتەی من بووم بە ئەندام، تاریق زیا ئاکینجی هەبوو، کەمال بورکایش هاتبووە ناو پارتییەوە، دەتوانم بڵێم منیش هەر ئەو دەمە لەگەڵ ئەواندا چوومە ناو پارتی کرێکارانی تورکیاوە.

ڕووداو: تۆ بۆخۆت کۆمۆنیست بوویت؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: نەخێر، ئەگەر مەبەست لە ڕاست و درووستی بناخەی کۆمۆنیستبوون بێت، ئێستاش کۆمۆنیستم، بەڵام ئەو کۆمۆنیستییەی کە لە سۆڤیێت باس دەکرا، کۆمۆنیستی نەبوو. لەو دەڤەرەی ئێمە شێخێک بە خوێندکارێک دەڵێت ئەرێ خوشکەزا باس هەر باسی کۆمنیزمە، ئەرێ پێمنداڵێیت ئەم کۆمۆنیزمە چییە؟ ئەویش دەڵێت وەڵا قوربان کۆمۆنیزم بەوانە دەڵێن کە لێهاتوون، ئازا و چاونەترسن، بەوانە دەڵێن کۆمۆنیست! ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت: وەڵاهی خوشکەزا، ئەگەر وابێت ئێمە بابە و باب هەمومان کۆمۆنیست بووین.
باسی خۆم بکەم، من خۆم خوێندنی دینیشم خوێندووە، بەدواچوونم لەسەر ناسیۆنالیزمیش کردووە، تۆ بەگوێرەی ڕەوش و حاڵی وڵاتەکەی خۆت هەنگاو هەڵدەهێنیتەوە، دەنا وەکوو دیکە بچیتە ناو قاڵێکەوە، بە گوێرەی ئەو قاڵبە بجوڵێیتەوە ناگونجێت، بەکارنایەت. بۆ نموونە کەم و زۆر من لە هەمووان زیاتر بەرگەریم لە شۆڕشی مستەفا بارزانی دەکرد.

ڕووداو: تۆ پشتیووانی شۆڕشی بازرانیت دەکرد؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: بێگومان، من بە نووسین هەمە.

ڕووداو: بەڵام بەشێکی زۆری لە چەپ و کۆمۆنیستە کوردەکان دەیانوت شۆڕشەکە شۆڕشێکی بۆرژوازی و لە خزمەت ئیمپرایالزمدایە، شۆڕشێکی میللییەتچییەکانە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: ئەوە پێیدەگوترێت جاهلییەت، نەزانی، ئەو سەردەمە هەم گەنجە کوردەکان و هەم گەنجە تورکەکان نەیاندەخوێندەوە، بۆیە نەزان بوون و بەگوێرەی حسابی خۆیان دەجووڵانەوە.

ڕووداو: باشە ئەی بەدیوەکەی دیکەدا شۆڕشی کورد لە باشووری کوردستان باندۆری لەسەر کوردی باکوور هەبوو؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: باشم لە بیرە، خەڵکی باکووری کوردستان مستەفا بارزنیان زۆر خۆش دەویست، هیوایان دەخواست و هاوکاریشیان دەکرد بۆ ئەوەی سەرکەوتووبێت، بەڵام هەندێک گەنجی نەزانیش هەبوون، تورکەکان چیان بگوتایە، ڕێک لاسایی ئەوانیان دەکردەوە.

ڕووداو: ئێوە زیاتر پشتیووانی مەعنەوی شۆڕشتان دەکرد یان بە کردەوە هاوکاریتان دەکردن؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: لەلایەنی مەعنەوییەوە، خەڵکمان هۆشیار دەکردەوە، لەسەرمان دەنووسین.

ڕووداو: لە نووسینێکی خۆتدا باس لەوە دەکەیت کە ئەندامە کوردەکانی نێو پارتی کرێکارانی تورکیا دژایەتیان دەکردیت، بۆچی؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: بۆچی، من وتم، باسی کوردم دەکرد، قەناعەتم بە خوێندکارە تورکەکان کردبوو، کەچی خوێندکارە کوردەکان ئەوەیان پێخۆش نەبوو، چونکە ئەوان تاوەکوو ئەو کاتە هەر دەیانوت (پرسی ڕۆژهەڵات) بە کوردستانیان دەوت ڕۆژهەڵات، منیش دەموت ڕۆژهەڵات نابێت، ئەوانە کوردن، بەڵام ئەوان دەترسان، کاتێک من ئەو قسانەم دەکرد، دەوڵەت گرتمی، لەلایەکەوە دەترسان لەلایەکی دیکەوە لە بواری فکریشیدا ئامادەییان نەبوو.

ڕووداو: دەکرێت ناوی هەندێک لەوانە بهێنیت؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: بۆ نموونە تاریق زیا ئاکنجی، کەمال بورکای، مەهدی زانا؟

ڕووداو: ئەوانە دژایەتی تۆیان دەکرد؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: بەڵێ بەشدارییان لە کۆبوونەوەکاندا نەدەکرد، بایکۆتیان کردم، ئەوەش وای کرد کە زۆرینە بەدەست نەهێنم، دوو جار داوام لێکردن نەهاتن، بۆیە من دەستم لە سەرۆکی پارتی کێشایەوە، دوای ئەوە هەموویان هاتن و بەشداری کۆبوونەوەکانیان دەکرد. پاش ئەوە بەهیچە بۆران بوو بە سەرۆکی پارتی و ئەوانیش پشتیووانیان لێکرد، دیارە بەهیچە لەسەر کوردبوون دژایەتی منی دەکرد. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 37 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.rudaw.net 26-06-2024
liittyy kohdetta: 5
Ryhmä: Artikkelit
Publication date: 00-00-2024 (0 Vuosi)
Asiakirjan Tyyppi: Alkukielellä
Kieli - Murre: Kurdi - Sorani
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Tuote Laatu: 99%
99%
Lisääjä ( هەژار کامەلا ) on 05-07-2024
Tämä artikkeli on tarkistettu ja julkaistu ( زریان سەرچناری ) 05-07-2024
Tämä kohta on hiljattain päivittänyt ( زریان سەرچناری ) on: 05-07-2024
URL
Tämän tuotteen mukaan Kurdipedia n Standardit ei ole viimeistelty vielä!
Tämä tuote on katsottu 37 kertaa
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Actual
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
01-01-2013
هاوڕێ باخەوان
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
Kirjasto
Layla
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Sharaf Khan Bidlisi
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  530,199
Kuvat
  107,414
Kirjat
  19,969
Liittyvät tiedostot
  100,871
Video
  1,470
Kieli
کوردیی ناوەڕاست 
302,852
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,913
هەورامی 
65,837
عربي 
29,220
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,040
فارسی 
8,951
English 
7,403
Türkçe 
3,597
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,480
Pусский 
1,133
Française 
335
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
45
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
ქართველი 
2
Cebuano 
1
Kiswahili سَوَاحِلي 
1
Hrvatski 
1
Srpski 
1
ترکمانی 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
30,450
MP4 
2,394
IMG 
196,443
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Folders
Kirjasto - Kirja - Kirjasto - Kieli - Murre - Fins Kirjasto - Maa - Alue - Ulkopuolella Kirjasto - Publication Type - Kirjasto - PDF - ❌ Kirjasto - Kirja - Paikkoja - Maa - Alue - Paikkoja - Kaupungit - Erbil Paikkoja - Paikka - Artikkelit - Kieli - Murre - Fins

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.719 toinen!