#مەسعود بارزانی# لە #بەغدا# پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات، لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای بەسڕا و پارێزگاکانی تری ئێراق کراوەتەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە #04-07-2024#، لە شاری بەغدا مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەسعەد ئەلعیدانی پارێزگاری بەسڕا کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی ئێراق و بار و گوزەرانی پارێزگاکانی باشووری ئێراق و هەروەها دەرئەنجامەکانی سەردانی مەسعود بارزانی بۆ بەغدا تاوتوێ کرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای بەسڕا و پارێزگاکانی تری ئێراق کرایەوە لە بواری پڕۆژە و خزمەتگوزارییە گشتییەکان. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 68 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!