#قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دکتۆر مەسعود پزشکیان سەرۆککۆماری نوێی ئێران دەکات و هیوای گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندییەکان دەخوازێت.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکە=KTML_End=
بەبۆنەی هەڵبژێرانی وەک نۆیەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێز دکتۆر مەسعود پزشکیان دەکەین.
هیوادارین لەسەردەمی بەڕێزیاندا پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران و بە تایبەتیش پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی لە بوارە جیاوازەکاندا گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 13 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!