کەسوکار و خانەوادەی پێشمەرگەی دێرین وهونەرمەند و میدیاکار کاک بەرزان قادر ناسراو بە #بەرزانی قالەی خەڵوز#، بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک بەرزانمان پێگەیشت بۆ ئەم خەمە خۆمان بەهاوبەشی پرسە و ماتەمتان دەزانین .
کاک بەرزان لە هەڕەتی لاوییەوە بەشدارێکی کۆڕی خەبات وتێکۆشانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان بوەو لە شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا لەسەرەتای هەشتاکانەوە پەیوەندی بەڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردوەو لەسنوری تیپی 47 ی پیرەمەگرون و دەستەی مەکتەبی سیاسی ڕۆڵی بەرچاوی بینیوە. لەدوای ڕاپەڕینیشەوە وێڕای کاری پێشمەرگانە ی لەبواری ڕاگەیاندن و لەبەرنامەی کەشکۆڵی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان و دواتر لە کەناڵی خاک وکوردسات لەبەرنامەی بەرنامەدا وەک ئەکتەرێکی سەرەکی بەشداری و ئەفراندنی چۆنایەتی کردوە، بەڕێوەبەری ڕادیۆی خاک بوە و لە بواری پاراستنی کەلەپوری مێژوویی و شوێنەواردا بە ڕێنمایی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی# و خاتوو #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد# هاوکارێکی سەرەکی ئەوبوارە بوە و لەدۆزینەوە وگەڕاندنەوەی چەندین پارچەشوێنەواردا جێ دەستی دیار بوە.
لەیەزدانی مەزن داواکارین بەهەشتی بەرین جێکەی بێت و سەبوری بە کەسوکار و هەڤاڵەکانی بدات. [1]
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 65 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!