لە دواڕۆژی یارییەکانی خولی نایابی بالەی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی ئێراق دوو یاری بەڕێوەچوو تێیدا و لە بەهێزترین یاری دا کوڕانی پیشمەرگە توانیان بە ئەنجامی (3 -1) سێت لە یانەی مەسافی شیمال ببەنەوە.
ئەو یارییە پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە #10-02-2024# و لە شاری کەربەلا بەڕێوەچوو تێیدا و دوایی ئاست بەرزی پێشمەرگەکان سەرکەوتنیان نووسییەوە و بەو ئەنجامەشیان جامی سێیەمی خولەکەیان بۆ یانەی پێشمەرگە بەدەست هێنا.
ئەمە و تازەپێگەیشتووانی یانەی غاز جنوب دوای بردنەوەیان لە تازەپێگەیشتووانی یانەی بەحری بە ئەنجامی (3-1) سێت نازناوی خولەکەیان بردەوە و پلەی دووەمیش بۆ یانە هاوشارەکەی یانەی بەحری بوو.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 38 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!