پاش ئەوەی بەشداریان لە پاڵەوانێتی کاراتێی یانە پاڵەوانەکانی وڵاتانی عەرەب لە شاری شاریقەی وڵاتی ئیمارات کردوو توانیان 4 میدالیا لەسەر ئاستی تیم و تاک لە یارییەکانی کاتا و کۆمێتە بەدەست بهێنن قەڵغانی پلەی سێیەمی تیمی کاتاش بەرز بکەنەوە، نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە #11-02-2024# و لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە شاندی کاراتێی یانەکە بە سەرۆکایەتی م.#شێرزاد محەمەد حەسەن#ی سکرتێری یانە گەڕانەوە شاری #سلێمانی#.
ئەمە و لەنێو فڕۆکەخانە و لەلایەن بەڕێز #کۆڵنەدەر کەریم ڕەحیم# سەرۆکی یەکێتی ناوەندی کاراتێی کوردستان و (هاوکار محەمەد و توانا سەعید) بە چەپکە گوڵ پێشوازی لە شاندەکەی یانەی پێشمەرگە کراو هەروەک لە وتەیەکدا سەرۆکی یەکێتی کاراتێی کوردستان پیرۆزبایی لە کچانی یانەی پێشمەرگە کرد بۆ ئەو دەست کەوت و سەرکەوتنەیان و ستایشی ڕۆڵی ڕاهێنەران و کارگێڕی یانەکەشیانی کرد کە پاڵپشت و هاوکاربوون بۆ ئەو دەست کەوت و ئەنجامانە.
لای خۆشییەوە م. شێرزاد محەمەد سەرۆک شاندی کاراتێی یانەی پیشمەرگە سوپاسی سەرۆکی یەکێتی کاراتێی کوردستان و هەردوو بەڕێزان هاوکار محەمەد و توانا سەعیدی کرد بۆ ئەو پێشوازیەیان و دووپاتی کردەوە کە یانەی پێشمەرگە گرنگی بە سەرجەم یارییەکان دەدات و تیمی کاراتێی یانەکەشیانی بە تیمێکی نموونەیی و پڕ دەست کەوت وەسف کرد.
جێگەی باسە پاڵەوانێتی کاراتێی یانەکانی وڵاتانی عەرەبی لە ڕۆژانی 08-02 تا #10-02-2024# و لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەچوو، تێیدا و تیمی کاراتێی یانەی پێشمەرگە بە نوێنەرایەتی وڵاتی ئێراق بەشداریان لە ڕکابەرییە بەهێزانەدا کرد.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 98 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!