ڕۆخانە یان عوزێم ڕووبارێکە لە ئێراق کە لە چیاکانی زاگرۆسەوە سەرچاوە دەگرێت لە پارێزگای #سلێمانی# و دوای 230کیلۆمەتر (140 میل) لە (34٫002°N 44.293°E)، نزیکەی 30کیلۆمەتر (19 میل) لە خوارووی سامەڕا دەڕژێتە ڕووباری دیجلەوە. چیاکانی #قەرەداغ# و شوان بە سەرچاوە سەرەکی ئاوی لقەکانی ئەم ڕووبارە وەرزییە دادەنرێت.
ئەم ڕووبارە لە سێ لقی وەرزی پێک دێت، ئەوانیش: #ڕووباری خاسە# کە بە ناو شاری #کەرکووک# دا تێپەڕ دەبێت سەرچاوەی ئەم لقە لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# و شارەدێی شوانەوە سەرچاوە دەگرێت. چەمی (تاوغ) کە بە شاری (داقووق)دا تێپەڕ دەبێت، سەرچاوەی ئەم چۆمە لە شارۆچکەی بازیان، شارۆچکەی قەرەداغ، شارەدێی سەنگاو و شارەدێی شۆڕشە تاوەکوو سنووری شارەدێی قادرکەرەم ناوی چەمی باسەڕەیە. چەمی (ئاوەسپی) کە بە شاری (دووزخورماتوو)دا تێپەڕ دەبێت، سەرچاوەی ئەم لقە لە شارەدێی سەنگاو و شارەدێی ئاوەسپییە. دواتر عوزێم (ڕۆخانە) لە باشووری سامەڕاوە دەڕژێتە ڕووباری دیجلەوە.
لە ناوچە کوردنشینەکان ناوی ڕۆخانەیە و لە ناوچە عەرەبنشینەکان ناوی عوزێمە.
درێژەی ئەم زێیە (230کم)ە، تێکڕای داھاتی ئاوی ساڵانە دەگاتە (0٬7ملیار/ مەتر سێجا)، بە ڕێژەی (2٪)بەشداری لەپێک ھێنانی ئاوی دیجلە دەکات.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 54 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!