Kirjasto Kirjasto
Haku

Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!


Search Options





Tarkennettu haku      Näppäimistö


Haku
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Lähetä
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Työkalut
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Kielet
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Tilini
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
Haku Lähetä Työkalut Kielet Tilini
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  536,231
Kuvat
  109,324
Kirjat
  20,200
Liittyvät tiedostot
  103,566
Video
  1,526
Kieli
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,160
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,682
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,966
عربي - Arabic 
30,176
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,836
فارسی - Farsi 
9,480
English - English 
7,523
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,642
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
347
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
70
Polski - Polish 
54
Español - Spanish 
53
Italiano - Italian 
51
Հայերեն - Armenian 
50
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
19
Norsk - Norwegian 
17
Ελληνική - Greek 
15
עברית - Hebrew 
15
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Esperanto - Esperanto 
5
Catalana - Catalana 
4
Čeština - Czech 
4
ქართველი - Georgian 
4
Srpski - Serbian 
3
Hrvatski - Croatian 
3
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
31,241
MP4 
2,511
IMG 
200,323
∑   Yhteensä 
234,398
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansann...
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
گرنگی سووریا و حیزبوڵا بۆ ئێران
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

گرنگی سووریا و حیزبوڵا بۆ ئێران

گرنگی سووریا و حیزبوڵا بۆ ئێران
=KTML_Bold=گرنگی سووریا و حیزبوڵا بۆ ئێران=KTML_End=
#شێرکۆ کرمانج#

=KTML_Bold=دەستورەردانی ئێران لە سووریا=KTML_End=
هەرچەندە شەڕی ناوخۆی سووریا لەلایەن میدیا و ناوەندە ئەکادیمییەکانی ڕۆژاوا بایەخی زۆری پێدراوە بەڵام ڕاگەیاندن و نووسینەکان لەبارەی پرسەکانی پەیوەست بەم قەیرانەوە زۆر سادەن. سادەکردنەوەکە لەوە دەردەکەوێت کە زۆرجار کێشەکە وەکوو شەڕی نێوان چاکە و خراپە پیشان دەدرێت؛ خراپە ڕژێمەکەی ئەسەد و چاکەش هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن. بەگشتی وا پیشاندەدرێت چاکەخوازەکان تەنیا ئازادی و نیزامێکی نوێ و دیموکراسییان بوێت. ئەم تێگەیشتنە بۆ پرسی سووریا لە ناوەندە ئەکادیمی و ڕاگەیاندنەکاندا زاڵ بوو تا ئەو کاتەی کە دوو گرووپی توندڕەوی تیرۆرستی، #داعش# و نووسرە، دەرکەوتن و بوون بە بەهێزترین ڕێکخراوی بەرەی ئۆپۆزسیۆن. ئەمە نیشانیدا کە ڕاستییەکان لەسەر ئەرزی واقیع زۆر ئاڵۆزترن. هەر چۆنێک بێت، ئەوەی نکۆڵی لێناکرێت ئەوەیە کە دەرکەوتەکان و بەرئەنجامەکانی ئەم ململانێیە سنوورەکانی سووریایان بەزاند و کاریگەرییان لەسەر بارودۆخی جوگرافی و سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاساییشی جیهانی درووستکرد. یەکێک لە دیوەکانی ململانێکە کە پێویستی بەوەیە بەتایبەتیی بایەخی پێبدرێت جۆر و ڕادەی تێوەگلانی ئێرانە لەو کێشەدا.

کاتێک بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا، پەنای برد بۆ هێز بە مەبەستی دامرکاندنەوەی ناڕەزایەتییەکان دژی دەسەڵاتەکەی، ئیدی شەڕێکی ناوخۆیی مەزهەبیی سەریهەڵدا هاوشێوەی ئەوەی دوای ڕووخانی سەدام لە ئێراق ڕوویدا. سووریا بوو بە مەیدانی جەنگ بۆ هەموو ئەو گرووپە جیاوازانەی کە لەژێر ناوی “ئیسلامگەرایی سوننی”دا سوننەکانی ناوچەکە هاوکاریان دەکردن لەلایەک و هێزە شیعییەکانی حکومەتی سووریا و هاوپەیمانەکانی وەک حیزبوڵا و حکومەتی ئێراق و ئێران و شەڕکەرانی ئەفغانی و پاکستانی چەکدارکراو لەلایەن ئێران، بەسەریەکەوە لەلایەکی دیکە. هەندێک ئەکادیمی کردەوەی زلهێزەکانی ناوچەکە لە پەیوەند بە ململانێکانی سووریا و ئێراقی دوای سەدام وەک نیشانەی چڕبوونەوەی “شەڕی سارد”ی سوننە-شیعە لە ناوچەکەدا دەبینن، من وەک “شەڕی گەرم” دەمدیت.

لە سەروبەندی دانووستانە ئەتۆمییەکانی ئێران لەگەڵ زلهێزەکانی ڕۆژاوا کە لە 2011 لە گۆڕێدا بوو، ئێران کێشەی سووریای وەکوو دەرفەتێک، هاوشێوەی ئێراق، دەبینی بۆ ئەوەی دەسەڵات و کاریگەریی خۆی لە ناوچەکە و ئەودیوی ناوچەکەدا بسەپێنێت و وەک کارتێک لە دانووستانەکاندا بەکاری بێنێت. بەم شێوەیە تێوەگلانی ئێران لە شەڕی ناوخۆی سووریا دا دەکرێت وەکوو ململانێیەکی گەورەتری هەرێمیی تەماشا بکرێت لەنێوان ئێران و سعودیە لەلایەک؛ لەلایەکی دیکەوە وەکوو ململانێی ئێران و زلهێزەکانی ڕۆژاوا کە فشار لە ئێران دەکەن تاوەکوو بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆتایی پێ بێنێت.

لەم زنجیرە بابەتەدا کە تا ئێستا سێ بەشی لە ماڵپەڕی سەکۆ بڵاوبووەتەوە ئێمە لە ڕۆڵی ئیسرائیل بەجیا لە ڕۆژاوا ناکۆڵینەوە چونکە ئەوانیش هەمان شێوەی ئیسرائیل دژی فراوانبوونی کاریگەریی ئێرانن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا. لە بەشی داهاتووشدا وردتر قسە لەسەر تێوەگلانی ئێران لە سووریا لە پەیوەند بە سعودیە و قەتەر دەکەین.

ئەو پشتیووانییەی ڕژێمەکەی ئەسەد لە ئێرانەوە وەریگرتووە ئەوەندە کاریگەر نەدەبوو ئەگەر ئێران ئەو دەسەڵاتە زۆرەی بەسەر حیزبوڵادا نەبووایە و ئێراق وەک تونیلێک بۆ گەیاندنی یارمەتییەکان لەبەردەستدا نەبووایە. هەر چۆنێک بێت، لە چل ساڵی ڕابردوودا، پەیوەندی نێوان ئێران و حیزبوڵا زۆر گەشەی کردووە، بەشێوەیەک کە تا حیزبوڵا دەسەڵاتی زیاتر بووبێت ئێرانیش توانای سوودبینینی لەم پەیوەندییە زیاتر و گەورەتر بووە. لە ڕاستیدا، ئەوە پاڵپشتی لۆجستیکی ئێرانە، وەک ڕاهێنان و مەشق و پێدانی کەرەستەی پێشکەوتووی سەربازی، کە میحوەری ئێران-حیزبوڵای کردووە بە هێزێک کە جێگای سەرنج بێت. ئەمەش لە ڕۆڵی حیزبوڵا لە شەڕی ناوخۆی سووریا و ئێراق و یەمەن بە زەقی دەرکەوت.

تێوەگلانی حیزبوڵا و چوونە بەرەی ئەسەد زیاتر دیوە مەزهەبییەکەی شەڕی سووریا ڕۆشن دەکاتەوە. لە ڕاستیدا زۆربەی یاریکەرەکانی شەڕ و ململانێکانی سووریا ڕۆڵی خۆیان بەربنەمای هێڵە مەزهەبییەکان دیاری کردووە و وەک پاساوێک بۆ تێوەگلانیان بەکاری دێنن. بەڵام ناکرێت ئەوە لەبیر بکەین کە پاڵپشتی ئێران و حیزبوڵا چەندێک بە هۆکاری نزیکایەتی دینی و مەزهەبی بووە ئەوەندەش بۆ بەرژەوەندی ستراتیجی ئێران بووە. بەشێوەیەک کە حیزبوڵا بووە بە دەستی ڕاستی ئێران، کە دەیەوێت وەکوو پارێزەری شیعە و عەلەویەکان دژی زۆرینەی سوننە لە سووریا ئامادە بێت؛ هاوکات وەکوو بەشێک لە ستراتیجی ئێران بۆ هەڕەشەکردن لە ئیسرائیل کاریگەریی هەبێت؛ لەپاڵ ئەمانەدا، بە مەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگی هێز و دەسەڵات لە هاوکێشە سیاسییە ناوخۆییەکانی لوبنان و یەمەنیشدا ڕۆڵ بگێڕێت.

دەستێوەردانی ئێران لە سووریا تەنیا لە ڕێگای پاڵپشتییەکانی بۆ حیزبوڵا نەبووە، کە هاوشانی هێزەکانی ئەسەد شەڕیان دەکرد. ئێران ڕاستەوخۆش لەگەڵ و لە پشت ڕژێمەکەی سووریا دا وەستاوە. چەندان ڕاپۆرت ئەوەیان پشتڕاست کردووەتەوە کە لە یەکەم ساڵی قەیرانی سووریا دا قاسم #سلێمانی# (فەرماندەی سوپای قودسی پاسداران تا کوژرانی لە 2020 دا) دوو جار سەردانی دیمەشقی کردبوو. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوەش دەکەن کە هەرزوو دوای سەرهەڵدانی ململانێکان، ئێران 15 هەزار چەکداری “بژاردە”ی لە سوپای قودس نارد بۆ ئەوەی هاوشانی سوپای سووریا و هێزە ئەمنییەکانی دیکە شەڕ بکەن. تا ناوەڕاستی 2016، هێزە ئێرانی و غەیرە ئێرانییەکان لە سووریا دا ژمارەیان گەشتبووە 70 هەزار چەکدار، کە بە ژمارە 50 هەزار لە هێزی چەکداری ئەسەد زۆرتر بوو. جگە لە چەکدار، ئێران پاڵپشتی پسپۆڕیی و کەرەستەشی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگریی سووریا دابینکردووە. دەگوترێت کە ئێران هێڵە فڕۆکەوانییە مەدەنییەکانی وەک “هێڵی ئاسمانی ئێران” و “هێڵی ئاسمانی یاس”ی بۆ گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی وەکوو موشەک و ڕۆکێت و دژە فڕۆکە و سەرباز و چەک بۆ سووریا بەکارهێناوە. لەگەڵ بەردەوام بوونی ململانێکان و فراوانبوونیدا، ئێران گرووپێکی 50 هەزار سەربازیی لە دەرەوەی سوپا پێکهێنا و ڕاهێنانی پێکردن و ناوی لێنان “جەیشی شەعبی” (سوپای گەل) بۆ ئەوەی هاوشانی سوپای سووریا شەڕ بکەن و بۆ داهاتووش وەکوو سوپایەکی هاوتەریب لە سووریا سوودیان لێ ببینێت ڕێک وەکوو سوپای پاسداران لە ئێران و #حەشدی شەعبی# لە ئێراق. دواتر ئەم هێزە لەلایەن حکومەتی سووریاوە بەیاساییکراو ناوی لێنرا “هێزەکانی بەرگری نیشتمانی”.

بەگشتی، ئێران بە دوو شێوە لە سووریا تێوەگلاوە. یەکەم، ئێران سوودی لە ئەکتەرە نا-دەوڵەتییەکان وەرگرتووە، لەوانە: حیزبوڵا و جەیش شەعبی، کە وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجە ستراتیجییەکانی بەکاریان دێنێت. لە ئەنجامدانی ئەمەدا ئێران دەیەوێت باری سەر شانی خۆی و ڕژێمی سووریا سوکتر بکات؛ هەروەها بە مەبەستی بەکارهێنانی هێزی مرۆیی سووریا لەسەر خاکی خۆیاندا. دووەم، ڕاستەوخۆ پاڵپشتی لە ڕژێمی سووریا کرد چونکە ڕووخانی ڕژێمەکە پرسی یاساییبوونی بوونی ئێرانییەکانی لەوێدا درووست دەکرد و زیاتر سووریای ناسەقامگیر دەکرد.

بەم پێیە دەستێوەردانی ئێران لە سووریا دا بەو مەبەستە بووە کە بە ئامانجە ستراتیجییەکانی خۆی بگات. ئەگەر ئێران بتوانێت بەردەوام بێت لەو هاوکارییە بەرچاوەی کە پێشکەشی ڕژێمی سووریای دەکات، ئەمە بەو مانایە دێت هیچ ڕێککەوتنێکی ئاشتی بەدەستنایەت بەبێ بەشداریی کاریگەریی ئێران، ئەمەش ڕۆڵی ئێران وەکوو یاریکەرێکی بەتوانای هەرێمیی دەردەخات، جا باش یان خراپ بێت.

=KTML_Bold=ستراتیجییەتی ئێران لە سووریا=KTML_End=
وەک لە بەشەکانی دیکەی ئەم زنجیرە بابەتە ئاماژەی پێکرا، شەراکەتی نێوان ئێران و سووریا لەو کاتەوە درووست بوو کە شەڕی نێوان ئێران و ئێراق لە ئەیلولی 1980 سەریهەڵدا. لەگەڵ درێژەکێشانی شەڕەکە شەراکەتەکە بەهێزتر بوو و سووریاش هاوکاریی بەنرخی دیبلۆماسی و سەربازی پێشکەشی ئێران کرد بۆ ئەوەی یارمەتیی ئێران بدات کە لە شەڕەکەدا شکست نەهێنێت، بە ڕادەیەک کە هێزەکانی ئێراق توانیان ئێرانییەکان لەسەر خاکەکەیان لە ئایاری 1982 بەتەواوی دەربکەن. لە هەمان ساڵدا، سەرەڕای پێویستیی ئێراق بە داهاتی نەوت بەڵام سووریا بۆری سەرەکی نەوتی ئێراقی داخست، کە لە کۆتایی چلەکانی سەدەی بیستدا درووستکرابوون بۆ گواستنەوەی نەوتی کێڵگەکانی #کەرکووک# بۆ بەندەرەکانی سەر دەریای ناوەڕاست. بەرەوپێشچوونێکی دیکەی گرنگ کە بوو بەهۆی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئێران و سووریا داگیرکردنی ئێراق بوو لەلایەن ئەمریکاوە لە 2003 لەگەڵ ئەو شەڕە ناوخۆییە کە بە دواییدا هات. هاتنی ئەمریکا بۆ ئێراق هێندەی دیکە ئێران و سووریای لە یەکدی نزیک کردەوە چونکە هەردووکیان ترسیان لە بوون و دامەزراندنی پێگەی ئەمریکا لە ئێراق و ناوچەکەدا هەبوو. ئەوە بوو هەردوولا بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پشتیووانیان لە گرووپە چەکدارە بەرهەڵستکارەکانی ئێراق کرد لە ساڵانی بوونی ئەمریکییەکان لە ئێراق لە 2003 وە تا 2011. دواتریش بە جووتە پشتیووانیان لە حکومەتە شیعە-مەزهەبییەکەی ئێراق دەکرد لە دژی کورد و سوننە، تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت.

خۆتێهەڵقورتاندنە پەسەندکراوەکەی ئێران لە کاروباری ناوخۆی سووریا و پاڵپشتی لە ڕژێم لە دژی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، وەکوو پێشتر باس کرا، شتێکی نهێنی نییە. هۆکارەکانی ئەوەی کە ئێران سووریا وەکوو هاوپەیمانێکی گرنگ لە ستراتیجییەتی هەرێمیی خۆیدا دەبینێت زۆرن. لە ڕاستیدا چەندان ئامانجی ستراتیجی هەیە کە ئێران دەیەوێت لەو هاوپەیمانییە بەدەستیان بێنێت لە ڕێگای پاڵپشتیکردنی ڕژێمەکەی ئەسەد، لەوانە: یەکەمین و گرنگترینیان، لە گۆشەنیگای هەرێمییەوە، جگە لە ئێراق، سووریا تاکە وڵاتە لە ناوچەکەدا کە دەکرێت وەکوو هاوپەیمانی ئێران لە قەڵەم بدرێت. دووەم، سووریا تاکە وڵاتی عەرەبییە کە لە ڕووی سیاسی و لۆجستییەوە پشتیووانی لە ئێران کردبێت. بۆ ئەمە هەر ئەوەندە بەسە مرۆڤ هاوکارییەکانی سووریا بۆ ئێران لە شەڕی دژی ئێراق دا لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا بهێنێتەوە یاد. سێیەم، سووریا بووەتە کەناڵ و کۆریدۆری سەرەکی بۆ گەیاندنی چەکی ئێران بە حیزبوڵا هەر لە دامەزراندنییەوە لە 1985 تا ئێستا. توانای حیزبوڵا بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل وای کردووە حیزبوڵا ئامرازێکی سەربازی سەرەکی ئێران بێت دژی ئیسرائیل، بەتایبەتیی پێش ئەوەی ئێران پەیوەندییەکانی لەگەڵ حەماس درووست بکات. هەروەها حیزبوڵا هەم وەک ئامرازێکی سەربازی هەم سیاسی بە قوورسی تێوەگلاوە لە شەڕی ناوخۆی سووریا. هێزەکانی حیزبوڵا، هاوشانی ئێران و سووریا، شەڕی کردووە. چوارەم، کەوتنی ڕژێمەکەی سووریا کاریگەریی ئەمنی ڕاستەوخۆی لەسەر ئێراق دەبێت کە هاوپەیمانێکی دیکەی گرنگی ئێرانە لە ناوچەکەدا. بەکوورتی، لابردنی ئەسەد گرووپە سیاسییە سوننییەکان بەهێز دەکات و ڕەنگە پێگەی ‌هێزە چەکدارە سوننییەکانیش لە ئێراق بەهێز بکات. هەموو ئەمانە ڕەنگە پێگەی حکومەتە زۆرینە شیعیەکەی ئێراق لەق بکات، کە ئێران بەرژەوەندی لەوەدایە لە دەسەڵاتدا بیهێڵێتەوە. پێنجەم، ڕووخانی ڕژێمەکەی سووریا دەکرێت ڕێگاخۆشکەر بێت بۆ دەرکەوتنی میحوەرێکی سوننی و نیزامێکی نوێی هەرێمیی (new regional order) کە لە بنچینەدا دژی ئێران بێت. لە دۆخێکی وا دا، زیادەڕۆیی نییە گەر بڵێین، ئێران لەوانەیە ڕووبەڕووی هیلالێکی سوننی دۆستی ڕۆژاوا ببێتەوە کە لە سووریاوە بۆ ئوردن و سعودیە و ئیماراتی عەرەبی درێژ بێتەوە، ڕێک پێچەوانەی ئەو هیلالە شیعییەی کە ئێران ساڵانێکە لە ئێرانەوە تا باشووری لوبنان، بە تێپەڕبوون بە ئێراق و سووریا دا، دەیەوێت درووستی بکات. شەشەم، سووریا و ئێراقی دوای سەدام تاکە دوو دەوڵەتی عەرەبی-ئیسلامین کە لەلایەن حکومەتێکی شیعەوە بەڕێوە دەبرێن، کە هەمان ئایدۆلۆجیای ئیسلامی ئێرانیان هەیە. بە ڕوانین لە پەیوەندی نێوان ئەم دوو وڵاتەدا کە لێرە بە کوورتی باسمان کرد، شتێکی سەیر نابێت کە ئێران بەو شێوە لە شەڕی ناوخۆی سووریا دا تێوەگلاوە و بەتوندی لە پشت ڕژێمەکەی ئەسەد وەستاوە.

بەبێ ئەوەی بەوردی دەستنیشانی ئەوە بکەین داخۆ بنچینەی هاوپەیمانێتییەکەی ئێران-سووریا چییە لە شێوەی ئێستایدا، ئەوا دەکرێت بڵێین کە ئەم شەراکەتە دەکرێت لەو گۆشەنیگایەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت کە ئێران دەیەوێت لەم ناوچەیەدا بوونێکی کاریگەر و ئاڕاستەکەری هەبێت. ئامانجی سەرەکی ئێران ئەوەیە ڕووبەڕووی دەستێوەردان و خۆتێهەڵقورتاندنی هێزەکانی ڕۆژاوا ببێتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەکوورتی، ئێران دەیەوێت شەڕی ئەوانی دیکە لەسەر خاکی خۆی نەکات بەڵکوو سەرزەوی ئەوانی دیکە بەکاربێنێت بۆ یەکلایکردنەوەی ململانێکانی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا و ڕۆژاوا. ئێران پێی وایە ئەگەر ململانێکان و شەڕ بکەوێتە نێوماڵی ئەو، ئەوە بەرگەی پێکدادانەکان ناگرێت و ئەگەرەکانی ترازان و شەڕی ناوخۆ لەناو ئێران دێنێتە گۆڕێ.

ئێران بۆ پاڵپشتیکردنی وتارە دژە-ڕۆژاوایی و ستراتیژەکەی هەندێک هەنگاوی هاویشتوە بۆ پاڵپشتی حکومەتەکانی ئێراق و ڕژێمەکەی ئەسەد و حیزبوڵا؛ بە ئەندازەیەکی کەمتریش هاوکاری حەماس و هێزە ئیسلامییە توندڕەوەکانی دیکەی فەلەستین و یاخیبووە حووسییەکانی یەمەنیشی کردووە. بەمجۆرە، لە 2015ەوە ئێران ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، کەم تا زۆر، جڵەوی چوار پایتەختی وڵاتی عەرەبی (بەغدا و دیمەشق و بەیرووت و سەنعا) گرتۆتە دەست؛ بەمشێوەیەش ئیمپراتۆریەتە مێژووییەکەی زیندوو کردووەتەوە. [1]

Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 34 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 05-05-2024
liittyy kohdetta: 2
1. Elämäkerta شێرکۆ کرمانج
1. Päivämäärät ja tapahtumat 05-05-2024
Ryhmä: Artikkelit
Publication date: 05-05-2024 (0 Vuosi)
Asiakirjan Tyyppi: Alkukielellä
Kieli - Murre: Kurdi - Sorani
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Tuote Laatu: 98%
98%
Lisääjä ( هومام تاهیر ) on 09-07-2024
Tämä artikkeli on tarkistettu ja julkaistu ( زریان سەرچناری ) 11-07-2024
Tämä kohta on hiljattain päivittänyt ( هومام تاهیر ) on: 09-07-2024
URL
Tämän tuotteen mukaan Kurdipedia n Standardit ei ole viimeistelty vielä!
Tämä tuote on katsottu 34 kertaa
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Actual
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
01-01-2013
هاوڕێ باخەوان
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
Kirjasto
Layla
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Sharaf Khan Bidlisi
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  536,231
Kuvat
  109,324
Kirjat
  20,200
Liittyvät tiedostot
  103,566
Video
  1,526
Kieli
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,160
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,682
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,966
عربي - Arabic 
30,176
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,836
فارسی - Farsi 
9,480
English - English 
7,523
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,642
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
347
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
70
Polski - Polish 
54
Español - Spanish 
53
Italiano - Italian 
51
Հայերեն - Armenian 
50
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
19
Norsk - Norwegian 
17
Ελληνική - Greek 
15
עברית - Hebrew 
15
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Esperanto - Esperanto 
5
Catalana - Catalana 
4
Čeština - Czech 
4
ქართველი - Georgian 
4
Srpski - Serbian 
3
Hrvatski - Croatian 
3
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
31,241
MP4 
2,511
IMG 
200,323
∑   Yhteensä 
234,398
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Folders
Paikkoja - Maa - Alue - Paikkoja - Kaupungit - Erbil Paikkoja - Paikka - Kirjasto - Kirja - Kirjasto - Kieli - Murre - Kurdi - Sorani Kirjasto - Kieli - Murre - Fins Kirjasto - Maa - Alue - Ulkopuolella Kirjasto - Publication Type - Kirjasto - PDF - ❌ Kirjasto - Kirja -

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 2.062 toinen!