یارییەکانی جەولەی دەیەم لە قۆناغی یەکەمی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق بەڕێوەچوون و لە کۆمەڵەی یەکەم، تیمی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لەسەر یاریگاکەی لە ناوچەی فەرماندەیی شاری #سلێمانی# میوانداری لە یانەی سامەرا کرد.
لەو یارییەدا و لە سەرەتاوە یاریزانانی پێشمەرگە بە ئاستێکی بەرز بینران و لە هەردوو گێمی یارییەکەدا کۆنتڕۆڵی تۆپی یاریەکەیان گرتە دەست.
لە گێمی یەکەمدا و دوایی فیکەی ناوبژیوان بۆ دەستپێکی یاری کوڕانی پێشمەرگە بە ئاستێکی بەرز و ڕۆحێکی گەرمەوە چوونە نێو کەشی یاری و لە خولەکی 20ی ئەو گێمە #چێنەر جەلال# یاریزانی یانەی پێشمەرگە توانی گۆڵی یەکەم و پێشکەوتن تۆمار بکات.
ئەمە و لە هەمان گێم و لە درێژەی هێرشە یەک لە دوایی یەکەکانی یاریزانانی پێشمەرگە و لە خولەکی کۆتایی ئەو گێمە (شەعبان مەحمود) گۆڵی دووەمی تۆمار کردوو گێمی یەکەم بەو ئەنجامە و بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی پێشمەرگەکان کۆتایی هات.
گێمی دووەم لەگەڵ چەند گۆڕانکارییەک لە هەردوو تیم لەلایەن ڕاهێنەران بەڵام یاری لەو گێمە بە خاوێنی کۆتایی هات و سەرئەنجامیش پێشمەرگەی سەوز پۆش توانی 3 خاڵی گرنگی جەولەی دەیەم بەدەست بهێنێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 27 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!