بیکە سەی پەلکە نانی
لە کۆندا دەرەبەگ و ئاغا و شێخ و کێخوا و بەگ و...تاد، خاوەنی زەوی و زار و دەراو و سەرا و دیوەخان و کۆشک و تەلار و گوندەکان بوون، دار و دەستە و پێوەند و خەڵکی ڕەشۆکی و ڕەمەکیش دەبوونە ڕەعیەت و پیاوی ئەو ئاغا و دەرەبەگانە، جوتیارەکانیان دەچەوساندەوە و کەم شتێکیان پێ دەدان و خۆشیان پۆشتە و پەرداخ بوون، سەگی پەلکەنانی: سەگ ئەگەر برسی بکرێت ناوە ناوە پەلکە یان گێچکە نانێکی بدەیتێ زۆر بە تامەزرۆییەوە دەیخوات، بۆ ڕەزیل کردنی ڕەعیەت لەلایەن دەرەبەگەوە یان ڕەزیلکردنی فەرمانبەران لەلایەن دەوڵەتەوە بە پێ نەدانی مووچەکانیان لە کاتی خۆیدا دەتوانرێت بوترێت: بیکە سەی پەلکە نانی. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 140 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!