هەتا دوو مارم کرد دە نانم کرد
لە سنووری شاری #هەولێر#ێ ئەو ئیدیۆمە لە زاری ژنانەوە بەکاردەهێنرێت، لە کۆندا هەموو ماڵێکی کوردەواری پێداویستییەکانی نانکردنی نەبووە، سێر و خوانە و سەرەوێلک و تیرۆک و ناوبرێشک و ...تاد، بۆیە ماڵە نەبووەکان دەچوونە ماڵە هاوسێ و خواپێداوەکان سێر و خوانەیان دەخواستەوە، هەندێکجار بە بیانووی جۆراوجۆری وەکوو خۆمان ئیشمان پێیانە یان پورە فاتێ بردویەتی یان شکاوە و ...تاد ناچار چەند ماڵێک دەگەڕان تاوەکوو دەستیان دەکەوێت، ئەو گەڕانە کاتی دەگرتن و هەندێک لە ژنان دەیانگوت: ئەگەر خوان و سێرەکە هیی خۆمان بووایە، هەتا ئەو دوو ماڵە گەڕام ئەوا دە نانم دەکرد، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ پڕبایەخی هەبوونی کەلوپەلی خۆت ژنانی کوردەواری وتویانە: هەتا دوو مارم کرد دە نانم کرد. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 59 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!