باڵی بۆ لە عاردی دەدات
باڵندە و پەلەوەر بەتایبەتیی نێرەکانیان لە کاتی جووتبووندا بۆ سەرنج ڕاکێشانی مێینەکانیان چەند بزاوت و جووڵە و نمایشێک ئەنجام دەدەن یەکێک لەوانە باڵ جووڵاندنە، کەڵەشێر یان کەڵەباب بۆ ئەوەی بە مریشک دابفسێت باڵی بۆ لە زەوی دەخشێنێت بەو باڵ لە عاردیدانە پەیامەکەی خۆی دەگەیەنێت کە حەزی لێیە سواری بێت ئینجا ئەگەر مریشکەکەش ئارەزووی لێ بێت یەکسەر دەفسێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر پیاوێک بەدوای ژنێکەوە بێت و نەرم لەگەڵیدا بجوڵێتەوە و بایەخی زیاتری لەدەوروبەرەکەی پێ بدات دەوترێت: باڵی بۆ لە عاردی دەدات. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 28 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!