بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ خولەکانی کوردستان و ئێراق، سەرپەرشتیاری گشتی تیمی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و دەستەی ڕاهێنەران کۆبوونەوەیەکی فراوانیان ئەنجام دا.
لەنێو بارەگەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی #وسام محەمەد بازگ# سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە و سەرپەرشتیارانی کارگێڕی و هونەری و ڕاهێنەران کۆبوونەوەی دەستەی سەرپەرشتیار و ڕاهێنەران بەڕێوەچوو کە تێیدا تاو توێی چەندین تەوەر کرا.
سەرەتا بە خوێندنەوەی ڕاپۆرتی وەرزی ڕابردوو کۆبوونەوەکە دەستی پێ کردوو هەروەک باسێک لە چالاکییەکانی فێرگەی پێشمەرگە کراو دواتر و پێشنیاز و دانانی بەرنامەی نوێ بۆ وەرزی نوێ باسی لێوە کرا و هەروەک سەرپەرشتیاری گشتی ڕێنوێنی دەستەی سەرپەرشتیاران و ڕاهێنەرانی کرد کە پلانی تۆکمە بۆ برەودان و بەرەو پێشوونی ئاستی فێرگەکە دابڕێژن و بەشداریانی لە خولەکانی شاری سلێمانی و کوردستان و ئێراقیشدا بە گرنگ زانی تا ئاستی یاریزانانی تەمەنە جیاوازەکانی فێرگەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە برەوی پێبدرێت و سوود لە یارییەکانی خولەکان ببینرێت.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا سەرپەرشتیارانی فێرگەکە و ڕاهێنەران سوپاسی وسام محەمەدی سەرپەرشتیاری گشتی و دەستەی کارگێڕیان کرد بۆ تەواوی پاڵپشتییەکانیان و دوپاتیان کردەوە کە بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستی فێرگەی یانەی پێشمەرگە پێشمەرگە ئاسا کار دەکەن و ئەنجام و دەست کەوتەکانیش شاهیدی ئەوە دەدەن کە فێرگەی پێشمەرگە بووەتە قوتابخانەی پێگەیاندنی چەندان یاریزانی ئاست بەرز بۆ ئاستەکانی لاوان و پێشکەوتوانی یانەکەیان.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 98 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!